گوریسی پەتەیە
گوریس پەتێکە لە موو دروست دەکرێت بۆ ڕاتەوراندن و بەستانەوەی وڵاغ و شەتەکدانی کەل و پەلی سەر پشتی گوێدرێژ و وڵاغە بەرزە بەکاردەهێنرێت، ڕەنگی ڕەش و بۆزە و بازەی ڕەش و سپی تێکەڵە، ئه و گوریسە بەهۆی بەکارهێنانەوە کۆن دەبێت وەکو بەڕە ئەویش لەلای تەنکیەوە دەپسێت، ئینجا ژنانی دەست ڕەنگینی کوردەواری ئه و تەنکیەیان بە پەڕۆ دووبارە لەیەکتری دەبەستایەوە، ئه و پینەکردنە دیار دەبوو، لە هەموو کاتێکدا ئەگەری پسانی له و شوێنەدا زیاتر بوو وەک لەشوێنەکانیتر، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بەکەسێک کە جێگەی متمانە نەبێت و بەرژەوەندی خۆی بخاتە پێش بەرژەوەندی خەڵکانی هەڕەمەکی و ڕەشۆکی و ڕەعیەت وەکو ئاغا و شێخ و دەرەبەگ ووتراوە: شێخەکان گوریسی پەتەن، واتە دەست پێوەگرتن و پشت پێ بەستنیان هەڵەیە چونکە هەرکاتێک بپسێن وەکو گوریسەکە دەپسێن، بۆ پاراستنی بەرژەوەندی خۆیان پشتت لێ دەکەن لەکوردەواریدا وەک هۆشیاری و ڕێنوێنی و ئاگادارکردنەوەی نەوە و گەنجان دەوترێت: ئەمانە گوریسی پەتەن.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 651 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!