دەڵێی حەمامی ژنانه
سەرشۆر، سەرشۆرک لە کۆندا شوێنێکی گشتی بوو هەموو خەڵکی شار دەچوون بۆ خۆشوشتن تێیدا، لە گوندەکانیش پێی دەوترا: کۆڵ-کۆرکردن هەم خۆیان و مناڵەکانیان هەمیش جل وبەرگیان دەشوشت، ئەوەندە ماندوو دەبوون بە ئیدیۆمەوە دەوترا: ژنی کۆرکەر کۆڵەگەی داری لەبن دەلەرزی، واتە: هێندە هیلاک و ماندوو و برسی دەبوون ئەوەی بکەوتایە دەستیان دەیانخوارد، کۆڵەگەی داریش بووایە دەیانخوارد، سەرشۆرک کە حەمامیشی پێ دەڵێن، شیعرێکی قوبادی جەلیزادە هەیە بەناوی(حەمامی عمومی) کە تێیدا باسی(حەمامی ژنان) دەکات و دەڵێت:
ئەمن قەرزاری دایکمم
هەموو ژنە عەبا بەسەرو و کچە پەچەگرتووەکانی گەڕەکم، بەڕووتی دەبینین
هەبوون بە ژن بڵند و باریک، هەبوون خڕو و خەپە و کورتیلە
هەبوون سپی سپی و پەمەیی، هەبوون ئەسمەر و ڕەشتاڵه
حەمامێک گشت ژنانی گەڕەک(عەبا بەسەر، کچە پەچەگرتووەکان، بەژن بڵند، خڕ و خەپە و کورتیلە، سپی و پەمەیی و ئەسمەر و ڕەشتاڵە)، تێیدا بۆ خۆشوشتن و کوڵکردن کۆببنەوه، دەبێت چ ژاوەژاو و دەنگەدەنگ و هات و هاوار و بانگ و شپرەزەیی و ڕاکەڕاک و قیژە و حریتە و پێکەنین و گریانی کچان و کوڕانی مناڵی تێدا ڕووبدات، کورد وتەنی: سەگ ساحێبی خۆی ناناسێتەوە، ئه و حاڵەتی دەنگە دەنگ و گەڕەلاوژەیە بووە بە ئیدیۆم و بەشوێنێکی قەڕەباڵغی پڕ دەنگ و هەڵا و سەدا و کەس بە کەس نەبوو دەوترێت: دەڵێی حەمامی ژنانه.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 76 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!