منداڵی بە دەرمانان، ناگاتە سەربانان
وتراویشە: منداری بەدەرمانان، ناڕوا لەسەر بانان
زۆرجاران هەندێ منداڵ بەناکامی و بە کەموکوڕی و کەم ئەندامی و خاوەن پێداویستی تایبەتەوە لە دایک دەبن و هەموو ڕۆژێ، هەر ڕۆژەی دەیبەنە لای ئه و حەکیم و بۆنبڕ و نۆشدار و تیمارخانە و بەیتاڵ و بیمارستانان، بەڵام ئه و مناڵە هەر وەکو خۆیەتی و ئه و هەمووە دەرمانە کوردەوارییە و گژوگیایە سروشتییە چارەی ناکەن و هەر بە بەبێ هێزی و بێ توانایی دەمێنێتەوە، ئه و جۆرە مناڵەش بە مناڵێکی نەخۆشی بەرگری کەم، کە ژیانی بەدەرمانەوە بەندە-گرفت-ی هەیە و بێ چارەسەر دادەنرێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بۆ خستنەڕوو و باسکردنی کارێک یان پڕۆسەیەک کە ئەنجامی باشی لێ ڕەچاو نەکرێت بە شارەزایی و ئاگادارکردنەوە دەوترێت: منداڵی دەرمانان، ناگاتە سەربانان.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 728 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!