میراتی کەر، کوورتانەکەیەتی
میرات: بریتییە لە ماڵ و موڵک و پارە و کەلوپەلی بەجێماوی مردوو، کورد وەکوو نەفرەت و جنێو بۆ سەرەوەت و سامانی کەسێک بەناحەزییەوە دەڵێت: بە میراتت کەوێت، یان ببێتە میراتت، هەڵبەت ئاژەڵ و گیانلەبەرێکی وەک (گوێدرێژ-کەر) ئەوەی لە دوای خۆی بۆی بمێنێتەوە ئەو کۆپان و کوورتانەیە کە لەسەر شانییەتی، کە زۆرینەی پێکهاتەکەی پوش و پەڕۆیە، کەر و کوورتانەکەی بووە بەو ئیدیۆمە و کەسی نەفام و نەزان و کەودەن و بێهۆش و هیچنەزان هیچ شت و بەرهەمێک لە دوای خۆی جێ ناهێڵێت و ئەوەی بەجێشی بهێڵێت تەنیا شتێکی بێ کەڵکە بۆیە بەتەوس و توانج و تەنز و گاڵتەوە دەوترێت: میراتی کەر کوورتانەکەیەتی. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 250 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!