دەقی پیرۆزباییەکەی دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ:
(60)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لە سەرۆک و سکرتاریەتی مامۆستایان و تەواوی مامۆستایانی کوردستان پیرۆز دەکەم و ئومێد دەکەم ئەم یادە پیرۆزەتان ببێتە هەوێنی سەرکەوتنی زیاترتان لە کاری ڕێکخراوەیی و خزمەتکردنی مامۆستایان.
یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان خاوەنی مێژوویێکی گەشە لە خەبات و قوربانیدان، لە سەردەمی خەباتی شاخ و قوتابخانەکانی شۆڕ شەوە بیگرە تا بەمڕ ۆ دەگات، هەمیشە مامۆستایان ڕۆڵی گەورەیان هەبووە لە پێگەیاندن و پەروەردەکردنی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان، بۆیە ئەرکە لەسەر شانی هەموومان خزمەتی مامۆستایان بکەین و پاداشتی ئه و هەموو خزمەتکردنەیان بدەینەوە.
ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایان بە دەرفەت دەزانم لەپاڵ پیرۆزبایی لە یەکێتیی مامۆستایان و سەرجەم مامۆستایان، ئەوە دووپات بکەمەوە کە پشتیوانی سەرجەم کارەکانتانم و ئومێد دەکەم بەردەوام بن لە هەوڵ و هیممەت بۆ خزمەتکردنی زیاتری مامۆستایان و داکۆکی لە ماف و شایستەکانی مامۆستایان و هەوڵدان بۆ پێشخستنی پرۆسەی پەروەرده و فێرکردن و باشتر پێگەیاندنی نەوەکانی داهاتووی گەلەکەمان.
دەرباز کۆسرەت ڕەسول
کارگێڕ ی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,706 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!