ناو: شێرکۆ
ناوی باوک: فاتیح شوانی
ساڵی لەدایکبوون: #1969#
رۆژی شەهیدبوون: #30-01-2015#
شوێنی لەدایکبوون: #ماوەت#
شوێنی شەهیدبوون: نەهرەوان[1]
$ژیاننامە$
لە ساڵی 1969 لە شارەدێی ماوەت لە خانەوادەیەکی پێشمەرگە لە دایک بووە لە ساڵی 1974چۆتە بەر خوێندن هەردوو قۆناغی سەرەتای و ناوەندی لە ماوەت تەواو کردوە.
لە ساڵی 1979 فاتیح شوانی باوکی دەبێتە پێشمەرگە ڕۆژی 15 ئەیلول ساڵی 1974 دەسگیری دەکەن بە منداڵی. شەهید شێرکۆ ساڵێک تەمەنی لە زیندانی گەورەی #سلێمانی# بەسەر دەبات لە 18ی ئادار ساڵی 1981بە لێبوردنی گشتی ئازاد کراون.
پاش ئازاد کردنیان دەچنە شارە ئازاد کراوەکانی کوردستان ساڵی 1984 پەیوەندی کردوە بە ڕێخستنە کانی(ی. ن. ک)وە دەکات ساڵی 1987 شەهید هەر لە لاوێتیدا چەکی پێشمەرگایەتی دەکاتە شانی و لەگەڵ باوکی دەبێتە پێشمەرگە لە کاتی ئەنفالدا ڕوو لە ئێران دەکەن و لەگەڵ بڵێسەی ڕاپەرین 1991 لەگەڵ هێزی پێشمەرگە دەگەڕێنەوە سلێمانی و لە ئازاد کردنی ئەمنە سورەکەی سلێمانی بەشداردەبن.
لە ڕۆژی 30-01-2015 لە ڕووبەرووبونەوەی چەکدارانی داعش شەهید دەبێت.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,049 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!