دەقی پەیامەکەی عومەر بەرزنجی:
زۆر بەڕێز جەنابی کاک بافڵ جەلال طالبانی-سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
لە کانگای دڵەوە جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی لە خۆتان و سەرجەم ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و دۆست و لایەنگرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکەم و بە بۆنەی چل و حەوت هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.
هیوای سەرکەوتن و سەرفرازیتان بۆ دەخوازم. لەبیر ناچێت بەڕێزتان شوێنکەوتوی سەرکردەیەکی مەزنی کورد و کوردستان و عێراقن و ڕەوانشاد فەخامەتی سەرۆک #مام جەلال# بەرچاو ڕوون و بیرمەند و سەرکردەیەکی زۆر گەورە بوو، بە سیاسەتی چەپکە گوڵەکەی دڵی گەورەی بەشی هەموانی دەکرد و جێگای هەموو کەسی تێدا دەبۆوە. لەم یادە پیرۆزەدا هیوای هەتا بکرێت نزیک بوونەوەتان بۆ دەخوازم لە سەرجەم حیزب و هێزە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە ناهەموارەی بەرۆکی میللەتەکەمانی گرتووە لەسەر بنەمای خزمەتکردنی گەل و نیشتیمان و پاراستنی دەستکەوتە گەورەکانی کورد و کوردستان و قەوارەی هەرێمی کوردستان کە خەونی هەمومان بوو و هەزارەها شەهیدمان لە سەنگەر و زیندانەکاندا پێ بەخشی و پێشمەرگایەتی شانازی گەورەی میللەتەکەمان بووە. ئێشتاش هەموو چاووچاوڕوانییەکمان لەسەر بەڕێزتانە لەگەڵ سەرجەم تێکۆشەر و دڵسۆزانی وڵات و نیشتیمان.
هەر شاد و بەختەوەر بن.
عمر بەرزنجی
باڵیۆزی کۆماری عێراق-وتەر
01.06.2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,270 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!