کادین کەپڕ بوو شەنە ئاخنی ناوێت
کادین، کادان، کایەن: ژوورێکە(کا)ی تێ دەکرێت، کورد لە زۆر ئیدیۆمدا بەکاری هێناوە وەک: تاوی پشیلە تا بەردەرگای کادینە، کادین بەگۆڵکان، کاسە بەوردتکان، سەرچۆپی بدەیتە دەست گامێشێ، بەره و کادینی دەبات، هەور چووە بادینان خۆتان بکوتنە ناو کونە کادینان، ئەگەر کایەکە هی خۆت نییە، کادینەکە هی خۆتە، کا کە بە(ڕەشکە)ی دەگوازرێتەوە بۆ ناو(کادینان)، ئه و ئامێرەی بۆ داگرتن و بارکردنی بەکاردەهێنرێت پێی دەوترێت: شەنە کە دارێکی پێنج پەنجەیە بۆ بەباکردنی خەرمان دوای کوتان بەکاردەهێنرێت، لێرەدا کادین و شەنە بەکارهاتوون وەک بنەمای سەرەکی ئیدیۆمەکە هاوشێوەی ئه و ئیدیۆمە هەیە و دەڵێت: جام کە پڕ لێی دەڕژێت، له و ئیدیۆمەش وشەی: ئاخن بەکارهاتووە، واتە تێ کوتان و تێ پەستان و تێکردن بە زۆر هەڵبەت کە کادینەکە پڕ بوو پێویست ناکات بیپەستی چونکە وەک جامە پڕەکە لێی دەڕێژێت بۆیە کورد بە ئامۆژگارکردنەوە دەڵێت: کادین کە پڕ بوو، شەنە ئاخنی ناوێت.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 719 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!