پەیکەر یان ئاگردانە شکێندراوەکەی بێتواتە
دەمێکە ئەو لوتکە شاخە داتاشراوە شێوە کوڵاویەم، لە دەروازەی قەڵای خورشیدی خاوەر لە بێتواتە بینیوە، بیرو و زەینم بەلای ئەوەدا دەچێت، پەیکەری پاشایەکی قەڵاکە لەو لوتکە شاخە بەرزە داتاشرابێت، بیرو زەینم بەلای ئەوەشدا دەچێت، ئاگردانێکی گەورەی لەسەر هەڵکەنرابێت، گەر وای دابنێین پەیکەری یەکێک لە پاشاکان بووبێت، لە ئێستادا تەنیا بەشی خوارەوەی ماوەتەوە، پەیکەرەکە لەلایەن خەڵکانێکی هەستنەکردوو بە بەرپرسیاریەتی مێژوویی، خراپ و وێرانکراوە. لە ساڵانی 1960 تاشە بەردێک لەو قەڵایە دۆزرایەوە، وێنەی پادشایەکی قەڵاکەی بە ناوی (ئیدی سین) ی لەسەر هەڵکەنرابوو، تاشەبەردەکە ئێستا لە مۆزەخانەیەکی ئیسرائیلە. تکام وایە، باچیتر دەستکاری شوێنەوارەکان نەکەین، چەند گرنگ و بایەخدار دەبوو، لە ئێستادا پەیکەری پاشایەک یان ئاگردانێکی لە مێژینەمان لەسەر ئەو لوتکە شاخەو دەروازەی ئەو قەڵایە بینیبایەو توێژینەوەکان لەسەر کردبایە.
بەختیار حەمەد ئەمین[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 905 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!