Kirjasto Kirjasto
Haku

Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!


Search Options





Tarkennettu haku      Näppäimistö


Haku
Tarkennettu haku
Kirjasto
Kurdi nimet
Tapahtumien aikajärjestys
Lähteet
Historie
Käyttäjän Kokoelmat
Aktiviteetit
Etsi Apua?
Julkaisu
Video
Luokitukset
Satunnainen erä!
Lähetä
Send artikkel
Send bilde
Survey
Palautetta
Yhteystiedot
Millaista tietoa tarvitsemme!
Standardit
Käyttöehdot
Tuote Laatu
Työkalut
Noin
Kurdipedia Archivists
Artikkeleita meille!
Lisää Kurdipedia sivustoosi
Lisää / Poista sähköposti
Vierailijat tilastot
Erätilastot
Fonter Kalkulator
Kalenterit Muunnin
Kielet ja murteet sivut
Näppäimistö
Kätevä linkit
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Kielet
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Tilini
Kirjaudu sisään
Jäsenyys!
Unohtuiko salasana!
Haku Lähetä Työkalut Kielet Tilini
Tarkennettu haku
Kirjasto
Kurdi nimet
Tapahtumien aikajärjestys
Lähteet
Historie
Käyttäjän Kokoelmat
Aktiviteetit
Etsi Apua?
Julkaisu
Video
Luokitukset
Satunnainen erä!
Send artikkel
Send bilde
Survey
Palautetta
Yhteystiedot
Millaista tietoa tarvitsemme!
Standardit
Käyttöehdot
Tuote Laatu
Noin
Kurdipedia Archivists
Artikkeleita meille!
Lisää Kurdipedia sivustoosi
Lisää / Poista sähköposti
Vierailijat tilastot
Erätilastot
Fonter Kalkulator
Kalenterit Muunnin
Kielet ja murteet sivut
Näppäimistö
Kätevä linkit
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Kirjaudu sisään
Jäsenyys!
Unohtuiko salasana!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Tilastot
Artikkelit
  530,232
Kuvat
  107,411
Kirjat
  19,968
Liittyvät tiedostot
  100,872
Video
  1,470
Kieli
کوردیی ناوەڕاست 
302,827
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,914
هەورامی 
65,832
عربي 
29,215
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,004
فارسی 
8,902
English 
7,400
Türkçe 
3,597
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,479
Pусский 
1,134
Française 
334
Nederlands 
130
Zazakî 
89
Svenska 
62
Հայերեն 
50
Español 
43
Italiano 
43
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
19
中国的 
15
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
Fins 
12
Polski 
5
Тоҷикӣ 
3
Ozbek 
3
Esperanto 
2
Português 
2
Srpski 
1
Kiswahili سَوَاحِلي 
1
ქართველი 
1
Cebuano 
1
Hrvatski 
1
ترکمانی 
1
Ryhmä
Fins
Kirjasto 
4
Artikkelit 
3
Tilastot ja selvitykset 
1
Elämäkerta 
1
Paikkoja 
1
Kuva ja kuvaus 
1
Kartat 
1
MP3 
323
PDF 
30,442
MP4 
2,394
IMG 
196,392
Kirjasto
Serhildan - Kurdien kansann...
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
هەستی پووکانەوە
Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Cebuano0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ქართველი0
中国的0
日本人0

هەستی پووکانەوە

هەستی پووکانەوە
هەستی پووکانەوە
غەفوور ساڵحی

گوتی: (کە بیرت لەمردن کردەوە، ئەوە دەسپێکی مردنتە)؛ دوو جار ئەو قسەم لێ بیست. یەکەم جاریان کە ئەوەی پێگوتم، کاتێک بوو کە گەیشتینە جێ و پێمان نایە یەکەم کەمپی غەریبایەتی. ئەرێ برای خۆشەویستم، من هەمووم لە بیر ماوە. پێموانییە هیچ شتێکم لە بیر چووبێتەوە. ئەو کات، مەبەستی لەو ڕستە من بووم، نەک خۆی. ئەو خەمی منی بوو. بگرە لەوەی دەترسا کە شتێک بەسەر خۆم بێنم. ئاخر کاکە گیان خۆ بۆخۆت دەزانی و هەمووتان دەزانن، من بووم کە خەمۆک و داماو بووم نەک ئەو. من دەمزانی کە ئێوە لێتان ڕاسپاردووە کە ئاگای لە من بێ؛ ناحەقیشتان نەبوو. من لەوێش، کێشەی خەمۆکیم زیای کرد و کەمی نەکرد. بۆیە ئەڵێم کێشەی من زیای کرد، کە زینم لەوێ زۆرتر گوماناوی بوو. لە سەر زۆر شت ساخ نەدەبوومەوەو و زەین و ڕۆحم زۆرتر تووش ڕاڕایی و وازواز ببوو. ئەویش بەوەی دەزانی و ئاگای لێم بوو. ئەو بوو کە نەیدەهێشت نیگەرانییەکانم پەرە بستێنن. ئەو نەک وەک من کێشەی فکری و دەروونی نەبوو، بەڵکوو زۆر دڵ ئەستوور و بەجەرگ بوو. زۆر بە من ڕادەگەیشت. بۆ ئانێک لێم خافڵ نەدەبوو. ئەوەندە بە خەم منەوە بوو، بۆیە پێموایە لەبەر من ئاگای لەخۆی بڕابوو. دیارە لە ڕێگەی بەرەو هەندەران، هەتا لەشوێنێک جێگیر بووین و ئۆقرەمان گرت، گەلێ کێشەمان هەبوو. ئێمەش وەک هەموو کۆچبەرانیتر، سەختیمان زۆر کێشا. بەڵام ئەو زۆر ژیرانە بەشوێن کارەکانەوە بوو. هێندەی نەخایاند، هەموو شتێکی جێبەجێ کرد و کەمپمان جێهێشت و وەک پەنابەر وەرگیراین. تێکەڵی لە گەڵ خەڵک بوو و توانایی پێوەندی سازکردنی زۆر بوو. بۆیە ئەڵێم ئێمە لە چاو دیکەی کۆچبەرانەوە، کێشەمان کەمتر بوو. ئەو، بە لای منەوە، ئەو کوڕی ڕۆژە دژوارەکان بوو. ئەمانە و زۆر شتی تریش ببوونە خاڵی بەقەوەتی ئەو. کەچی! کەچی نازانم بۆ لە ناکاو وای لێهات؟ هەرچی بیری لێدەکەمەوە، سەری لێ دەرناهێنم! بۆ ئەوە ڕوویدا؟! نازانم! باوڕ کە نازانم بۆ! هەزار حەیف، من تەنها یەک لایەنی ئەوم دەناسی. ئەوم ئازاو چاو نەترس دەهاتە بەرچاو. هەر واش بوو. ژیانمان لەوێ خراپ نەبوو و سەرقاڵ بووین. من سەرقاڵی مامۆستایی خۆم بووم و ئەوێش کێشەیەکی ئەوتۆی نەبوو. بەرچاوتاریک و بێ ئومێد نەبوو. بە تایبەت ئەو بە هونەرەکەیەوە سەرقاڵ بوو. خوا دەنگێکی خۆشیشی دابوویەو لەگەڵ ئامێری مۆسیقاش ئاشنا بوو. دەی ناحەقمە کە دەڵێم سەرم لەو ڕووساوە سووڕ ماوە؟! کاکە نازانم بۆ وای لێهات! نازانم، نا! هەڵبەت ئێستا کە بیر دەکەمەوە، لەم دوواییەدا بەرەبەرە لە قسەکردنیدا هەستم بە گۆڕان دەکرد، تەنها لە قسەکردنیدا، نەل لە ڕەفتار و هەڵسوکەوتی. دەی خۆ من ئەو شتەم لە هەموو کۆچبەرەکاندا بەدیدەکرد. ئەرێ کاکە گیان ئەویش وەک هەمووان لەحنی گۆڕابوو. مەسەلەن لەبەر خۆیەوە دەیگوت:(بەرد لە جێی خۆی سەنگینە)، یان دەیگوت:(بەهەشتم نیشتمانەو بەس.) ئێستا کە بیری ئەو ڕۆژەی دەکەمەوە، تەزوێکی سارد دڵ و دەروونم دادەگرێ ڕۆژێک بوو وەک هەموو ڕۆژەکانمان. گرفت و کێشەیەکی تازەشمان بۆ پێش ناهاتبوو کە وا بڵێ، ئەو ڕۆژە گوتی: (ئەم غەریبایەتییە شتێکی پیسە. هەستێکی سەیر و ڕەمزاوییە. جۆرێکە. جۆرە هەستێکە نازانی بڵێی چۆنە. شتێکە وەک بێتاقەتی، بەڵام بێتاقەتییەکی بێ کۆتایی. دەی شت لەوە پیستر هەیە؟!) دەیگوت: (ئینسان کە پێی لە زێدی خۆی بڕی، بەرەبەرە هەست بە پووکانەوە دەکات.) سەرەتا ئەو جۆرە قسە کردنانەی، بۆم تازە بوو، بەڵام چون هەڵسوکەوتی هەر وەک جاران بوو، بە لامەوە ئاسایی بوو. بۆخۆشم ئەو هەستەم بوو. ئەو جۆرە قسەکردنە لە نێو پەنابەراندا بە وفوور و ئاسایی بوو. منیش هیچ عەقڵم بەوە نەدەشکا، ئەو قسانە لەوانەیە ڕۆژێ لە ڕۆژان، کەڵەکە ببن و بیبەن بەرەو بڕیارێکی ئاوەها ترسناک.)

بێدەنگ بوو. لێوەکانی دەکرۆشت. سەری داخستە سەر کۆڵەکەی ئەو دەستانەی کە بێئاگا پەنجەکانی نەدەسرەوتن. قامکی قاچەکانیشی هەر بەرز و نزم دەبوونەوە. دووچاوی ڕەشی ئاو تێزیاوی، بڕییە ڕووکاری سپی میچەکە. وەک نزا بکات و بپاڕێتەوە. کاکە، بەسەبر لێی گەڕا هەتا بەدڵ بگری: (بگری نەرگس، بگری، گریان خراپ نییە، بەتایبەت لەم دۆخەی تۆدا.) نەرگس خۆی کۆکردەوەو و چاوە تەڕەکانی بە دەسماڵ کاغزییەک سڕی و: (بەڵێ کاکە گیان، خەڵکی زۆر قسەو قسەڵۆکیان لەسەر ئەم کارەساتە بۆ ساز کردووین. بە تایبەت بۆ من. بەڵام گوناحی من تەنها ئەوە بوو، کە عەقڵم پێ نەشکا و نەمزانی ئاوای لێ دێ. من لەخۆم دەترسام، بەڵام لەو دڵنیا بووم، دڵنیاااا، ئەوە بوو گەورەترین هەڵەی من!) گریان ڕێگەی پێنەدەدا، بەهاسانی بەردەوام بێ. بەدەم قڵپەی گریانەوە بەردەوام بوو: (جیابوونەوەمان بە ڕەزایەتی هەر دوو لا بوو. کە بڕیارمان دا لێک جیا بینەوە، کاتی خواحافیزی گوتی: (لەبیرتە کە گێشتینە یەکەم کەمپی کۆچبەران، چم پێ گوتی؟! ئاها گوتم کە بیرت لە مردن کردەوە، ئەوە دەسپێکی مردنتە)، کاکە گیان! ئەوە بۆ دووهەم جار بوو ئە ڕستە دڵتەزێنەم لێ دەبیست. کە وای گووت ڕاچڵەکیم؛ هێشتا من هەر وەمدەزانی بەخەم منەوەیە و لەگەڵ منیەتی. بەتایبەت کە قسەکەی خۆی ئەوا تەواو کرد: (بۆیە دەبێ ئاگات لەخۆت بێ)، دەی ئاخر من چۆن بزانم، ئەمجار لە گەڵ خۆیەتی، نەک لەگەڵ من!) وەک، لەرز گرتبێتی. خۆی دەڕاژاند:(ئەی خوایە، خۆ بۆ خۆت ئاگات لێبوو و، دەتزانی کە من ئەوم دەویست، ئەویش منی دەویست. ئەی بۆ هێشتت لێک بپچڕێین؟! بۆ لێکت کردین خوایەگیان؟! بۆ؟! بۆۆۆۆ؟!)

کاکە، کە تا ئەوکات ڕوو لە پەنجێری گەورەی هۆڵەکە، لەسەر مۆبلی بەرامبەری دانیشتبوو و گوێی بۆ خوشکی شل کربوو، هەستا چووە لای و باوەشی پێدا کرد. نەرگس بە کوڵی گریانەوە، سەری بە نیو شان و ملی کاکە سپارد. کاکە دەستی بە سەریدا هێنا:(دەزانم نەرگس گیان، من هەموو شتێک دەزانم و بگرە لەتۆ باشتر لەم مەسەلە ئاگادارم. منیش وەک تۆ، پێم سەیرە بۆچی خۆی کوشت. من لە هەموو ئەو شتانەی تۆ باست کردن، ئاگادارم. بە ماڵی خۆمان و ئەوانیشم گوتووە. خوشکە جوانەکەم، گوێم لێبگرە و گوێی قسەی خەڵکی مەدەرێ. من دوای ئەوەش لێک جیا بوونەوە، پێوەندیم لەگەڵ ئەو، هەر نەپچڕا. پێکەوە قسەکردنمان نەک کەمی نەکرد، بەڵکوو زیاتر لە جاران زەنگی بۆ دەدام و زەنگم بۆ دەدا. منیش وەک تۆ یەک جاریش هەستم بەو مەترسییە نەکرد. ئەو هەر بە تەما بوو بێتەوە لات. ئەو دەیگوت:(نازانم بۆ جیابووینەوە.)، دەیگوت: (ئێمە لە چاو دیکەی کۆچبەران، کەمترین کێشەمان هەبوو.) دەیگوت: (نازانم بۆ لە وڵاتی خۆمان، بەو گشتە کێشەو قەیرانانەوە، کەمتر بیر لە لێکجیابوونەوە دەکەینەوە، کەچی کە هاتینە هەندەران، کێشە بچکۆلانەکانیشمان، وەها لێ دەبووە دێوودرینج، دەرقەتیان نەدەهایتین و بەسەر یەکدا دەمانگوڕاند.) دەیگوت: (مێشکی مرۆڤی پەنابەر، هێند کز و بەرتەسک دەبێتەوە، هێزی نییە بگەڕێت بۆ چارەسەر.) دەیگوت: (دڵی مرۆڤی کۆچەری، وەها بچووک دەبێتەوە کە جێگای خۆیشی نابێتەوە، چ بگا بە یەکێکیدی)، دەیگوت: (هەر بۆیەش زۆربەی پەنابەران، کە گەیشتنە جێ، کێشەکانیان لێ قوڵ دەبێتەوە و هێند لەسەر کێشەو ئاریشەکان زەق دەبنەوە، بیریان ناچێ بۆ چارەسەر و دەچنە دۆخێکەوە، مل دەدەن بە هاسانترین، بەڵام ترسناکترین بڕیار. بڕیاری جیابوونەوە و لێکترازانی بنەماڵەو ژیانە هاوبەشەکان. وەک ئەوەی ئەم جۆرە بڕیاردانە لە نێو پەنابەراندا، بووبێتە چاولێکەری.) ئەرێ خوشکی من! ئەو دەیگوت: (لە تاراوگە، دووری لە خزم و خێزان و ماڵ و منداڵ و زێدی خۆت، دەتبات بەرەو هەست بە دڵتەنگی و تەنیایی و غەریبایەتی و، بەرەبەرە دەتڕووخێنێ. هەر بۆیەش جیابوونەوە بەلاتەوە هاسان و ئاسایی دەنوێنێت. جیابوونەوە دەبێتە مۆد و وەک ویرووسێک هەموو بنەماڵە کۆچبەرەکان دەتەنێتەوە)؛ ئەرێ خوشکی من، چاو کە! خۆ ئەو کارەساتە تەنها لە تۆ ڕووی نەداوە. ئەوەی ڕوویداوە، نە یەکم بووە و نە ئاخریش دەبێت. تۆ چاولێکە؛ سەرەڕای دەیان و سەدان و هەزاران بەسەرهات و ڕووداوی ناخهەژێن و ڕۆحتەزێن، کەچی ژیانەکان هەر بەردەوامن و ئێستا ئەوەی بووە، بووە و، تازە هیچی لەگەڵ ناکرێت.) دوای ئەوەی توانی هەندێک ئارامی بکاتەوە، دەستی برد هەر دوو شانی خوشکی گرت و ڕایژاند و دواجار هەستایە سەر پێ. بەرەو پەنجەرە بوو و، پەردەی لادا. تای ناوەڕاستی پەنجەرەی کردەوە و، هەناسەیەکی قووڵی هەڵمژی: (هەستە وەرە لام، وەرە قووڵ بڕوانە ئەو دەرەوە) نەرگس، هەستا و چووە لای. کاکە:(تماشا ئەو هەموو ماڵ و مەنزڵ و خانوبەرە چۆن تێکهاڵاون! لەو هەموو مەخلوقاتە ورد بەرۆ، کە وەک مێروە عەجەمە دەجمێن! تۆ وا دەزانی هەر ئیمە لێمان قەوماوە؟ هەر لە ناو ئەو حەشیمەتەدا زۆرن ئەوانەی زۆر کارەساتی جەرگبڕتر لەوەی ئێمەیان ئەزموون کردووە و کەچی وەک دەبینی، ژیان هەر بەردەوامە. خوشکی من، هۆکاری سەرەکی ئەو کارەساتانە، تۆ نیت، من نیم، ئێمە نین، کێ هەیە پێی خۆش نەبێ لە زێدی خۆی و لە ئارامیدا بژی. هۆکارەکەی ئەوانەن کە ئاوەکەیان لێڵ کردووە و قوڕاوەکەیان خەستتر کردووە و خەڵکی لێک دەکەن بە دوژمن و خۆشیان پاڵیان لێداوەتەوەو. ئەرێ خوشکی من، تۆ نەک خەتابار نیت، بەڵکوو بەو کارەی دوای مردنی هاوژینەکەت، کردت، نەک قسەو قسەڵۆکەکانت کاڵ و پووچەڵ کردنەوە، بەڵکوو بەشێکی زۆر لەو دڵانەی لێت دوڕدونگ و زیز بوون، وشیار و ئارام کردەوە. ئەو کارەی تۆ کردت، کەم کەس دەتوانێ بیکات. تۆ لەدوای جیابوونەوەشت، کارێکی گەورەت لە ئەستۆ گرت و بەڵێنی خۆت بردەسەر! بەو کارەت، گشت بوختانەکانت پووچەڵ کردنەوە خوشکی من!) نەرگس کە گوێی بە کاکی سپاردبوو و ئارام لەو دەرەوی دەڕوانی و هێشتا وردەهەنیسکەی دەهاتێ، گوتی: (کاکە بۆ من چیم کردووە؟) کاکە: (چیت کردووە؟! بۆ وادەزانی ئەو خەڵکە کوێرە و نابینێ؟! تۆ وادیارە چون لەو قسەو قسەڵۆکانە ئازارت دەچێژی، نازانی کە بە ڕاپەڕاندنی ئەو ئەرکە قورسە، بەوەی کە نەتهێشت کەس بە هێنانەوەی تەرمی هاوژینەکەتەوە ماندوو بێت، زەینی خەڵک و ئێمەو ئەوانیشت بەجارێک گۆڕی. دەزانی ئەوە چەن کارێکی سەخت و ئەستەمە؟! خۆت، تەنها خۆت، ئەو کارەت بە ئەستۆ گرت و لەوسەری دونیاوە مەیتێکت بە کۆڵی خۆت گەیاندە ئێرەو، خواستی دڵی هاوژینەکەت بەجێ هێنا و بە سڵیمانبەگت سپارد. ئەرێ دادەگیان، وەک ئەوە وابوو کە بە کۆڵی خۆت ئەوت گەیانبێتەوە زێدی خۆی.) نەرگس، ئارام ببوەوە. نەرم و لەسەرخۆ گوتی: (نا کاکە من کاریکی سەیر و سەمەرەم نەکردووە. من ئەوەم بۆ دڵی خۆم کردووە و بەس. ئێستا دەزانم، نەدەبوو ئێمە لێک جیاوەبین. نازانم بۆ ئەوانەی دەبنە پەنابەر، هەر کە نیشتەجێی تاراوگە بوون، هەستەکانیان دەگۆڕێت و لێک دەترازێن. پیم سەیرە کە، خۆشم دەویست و خۆشمی دەویست، کەچی بۆ وای لێهات؟! نازانم بۆ وا بە هاسانی و لەسەر هیچ، کردمانە چاولێکەری؟ ئەو بیرو بۆچوونە نەفرەتییەی (ئێمەش دەتوانین جیا وەبین، وەک هەموو ئەوانەی زۆر ئاسایی لێک جیا دەبنەوە، ئاوامان باشترە)، ژیانی هاوبەشی ئێمەشی لێکترازاند. دیارە کێشەمان هەبوو، بەڵام ئێمە نەگەیشتبووینە ئاخری خەت. ئێمە دەمانتوانی بەردەوام بین و لە خەم و خۆشییەکانماندا هەتا سەر هاوبەش بین. نانا من خەتابارم کاکە گیان! خەتابارم چون ئەوم نەناسی! ئەوێک کە وەک ڕەگی مل پێم نزیک بوو، کەچی نەمزانی دوور لە زێدو نیشتمان، تەنانەت، بەهێزترین و زاناترین کەسانیش، لە مەترسیدان. ئێستا دەزانم کاکە گیان! ئێستا دەزانم کە بۆچی خۆی کوشت. دەزانی بۆ؟! چونکا ئەو کە بێتاقەتی زێدی خۆی دەبوو، بۆنی بە منەوە دەکرد. من بۆ ئەو ببوومە نیشتمان و ئەگەر ئەوەم لەوە پێش زانیبا... [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 218 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
liittyy kohdetta: 1
Ryhmä: Artikkelit
Asiakirjan Tyyppi: Alkukielellä
Kieli - Murre: Kurdi - Sorani
Technical Metadata
Tekijänoikeus Tämän tuotteen on myönnetty Kurdipedia mukaan kohteen omistajalle!
Tuote Laatu: 96%
96%
Lisääjä ( زریان عەلی ) on 21-06-2022
Tämä artikkeli on tarkistettu ja julkaistu ( ڕۆژگار کەرکووکی ) 25-06-2022
Tämä kohta on hiljattain päivittänyt ( ڕۆژگار کەرکووکی ) on: 21-06-2022
URL
Tämän tuotteen mukaan Kurdipedia n Standardit ei ole viimeistelty vielä!
Tämä tuote on katsottu 218 kertaa
Attached files - Version
Tyyppi Version Toimittajatunnuksesi
Kuvatiedostoa 1.0.122 KB 21-06-2022 زریان عەلیز.ع.
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Actual
Kirjasto
Serhildan - Kurdien kansannousu Vanissa
01-01-2013
هاوڕێ باخەوان
Serhildan - Kurdien kansannousu Vanissa
Kirjasto
Layla
02-03-2015
هاوڕێ باخەوان
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
02-03-2015
هاوڕێ باخەوان
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Sharaf Khan Bidlisi
Uusi kohde
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Tilastot
Artikkelit
  530,232
Kuvat
  107,411
Kirjat
  19,968
Liittyvät tiedostot
  100,872
Video
  1,470
Kieli
کوردیی ناوەڕاست 
302,827
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,914
هەورامی 
65,832
عربي 
29,215
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,004
فارسی 
8,902
English 
7,400
Türkçe 
3,597
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,479
Pусский 
1,134
Française 
334
Nederlands 
130
Zazakî 
89
Svenska 
62
Հայերեն 
50
Español 
43
Italiano 
43
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
19
中国的 
15
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
Fins 
12
Polski 
5
Тоҷикӣ 
3
Ozbek 
3
Esperanto 
2
Português 
2
Srpski 
1
Kiswahili سَوَاحِلي 
1
ქართველი 
1
Cebuano 
1
Hrvatski 
1
ترکمانی 
1
Ryhmä
Fins
Kirjasto 
4
Artikkelit 
3
Tilastot ja selvitykset 
1
Elämäkerta 
1
Paikkoja 
1
Kuva ja kuvaus 
1
Kartat 
1
MP3 
323
PDF 
30,442
MP4 
2,394
IMG 
196,392
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
Folders
Artikkelit - Kirja - Artikkelit - Kieli - Murre - Fins Elämäkerta - Ihmiset tyyppi - Historioitsija Elämäkerta - Ihmiset tyyppi - Elämäkerta - - Elämäkerta - Kansakunta - Kurdi Elämäkerta - - Elämäkerta - Sukupuoli - Mies Kirjasto - Maa - Alue - Ulkopuolella Kirjasto - Kirja -

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.313 toinen!