لە ڕێورەسمێکدا لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی کتێبی مام وسو دزەیی، گەشتی زۆزگ لە دەشتی هەولێر تا نەغەدە بڵاو کرایەوە.
ئەردەلان مام وسو دەزیی، نووسەری کتێبەکە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ئە کتێبە کتێبێکی بیرەورییە لە بارەی ژیان و ڕۆڵی باوکم لە سەردەمی پێشمەرگایەتی لەگەڵ مستەفا بارزانیی نەمر و ئیدریس بارزانی و سەرۆک بارزانی، ئەم کتێبە چەندین تەوەر لە خۆ دەگرێت هەر لە سەردەمی پێشمەرگایەتی و ئاوارە بوون لەگەڵ بارزانیی نەمر تا دوا ساتی کۆچی دوایی.
گوتیشی: ئەم کتێبە بەشێکی تری تایبەتە بە سەرجەم ئه و پەڕاوانەی کە ڕۆژانە لەلایەن دایکمەوە تۆمار کراون دەستنووس کراون لە سەردەمی پێشمەرگایەتی و هاتنی بارزانیی نەمر بۆ لای باوکم و تۆمارکردنی داستانەکانی پێشمەرگە.
راشیگەیاند: بەشێکی تری کتێبەکە تایبەتە بە ڕۆڵ و کەسایەتیی باوکم کە لەلایەن هەڤاڵانی لە سەردەمی پێشمەرگایەتی باسیان لێوە کردووە، ئەم کتێبە لە 340 لاپەڕە پێکهاتووە، کاری دیزاینی لە لایەن د.ئەکرەم فەرەیدوون بۆ کراوە، چاپی یەکەمی ساڵی 2022 بە ژمارەی سپاردنی (132) پێنج هەزار دانەی لێ چاپ کراوە.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 723 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!