#نێچیرڤان بارزانی#: لەدەستدانی خوالێخۆشبوو #عەلی قازی محەمەد# خەمباری کردین
بۆ بنەماڵەی ڕێزداری پێشەوا قازی محەمەدی نەمر
کۆچی دوایی و لەدەستدانی خوالێخۆشبوو عەلی قازی، کوڕ و یادگاری پێشەوا قازی، خەمباری کردین. پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستەی ئێوە و تەواوی کەسوکار و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو و گەلی کورد بەگشتی دەکەم، هاوسۆز و هاوخەمتانم.
لە خوای مەزن داواکارم ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو عەلی قازی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات. یادی بە خێر.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,127 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!