دایکم شەکرە ژنە
یارییەکی منداڵانەی کوردییە، کچانی تەمەن شەش ساڵ یان بچووکتر ئەنجامی دەدەن. تایبەتە بە ناوچەی موکریان، بەتایبەت سەردەشت و پشدەر، بە چوار بۆ شەش منداڵی کچ دەکرێ، بەشێوەی بازنەیی ڕادەوەستن، پێویستە منداڵەکان ڕوویان بۆ دیوی دەرەوە بێ، دەستی یەکتر دەگرن، بە شیوەی بازنەیی دەسووڕێنەوە، لەکاتی سوورانەوەدا، ئەم گۆرانییە دەڵێن:
دایکم شەکرە ژنە
شەدەی لە گەردنە
شەدەی مشتا و مشتە
حەلیم بەگ لە گەشتە
حەلیم بەگی کۆیە
هەتە شەکرەجۆیە
شەکرەجۆ بەتاڵە
دەنگی ناڵە ناڵە
دەنگی زیلە زیلی
من بووم بە یەخسیری
یەخسیری پور فاتێ
حەلیم بەگی گاتێ
دەسڕۆکەی هەورینێ
لەبرینان دەپێچێ
برین برینی گامێشێ
بەردان دادەقڵیشێ.
[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 791 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!