ئامادەکردن و لێنانی گۆشتی کەڵەشێری کوردی ئاسانە بەڵام کوڵاندنی زیاتری دەوێت لە چاو جۆرەکانی تری گۆشتی سپی، تامێکی خۆشی هەیە و دەتوانن لەگەڵ برنجی کوردی ئامادەی بکەن.
کەرەستەکانی:
گۆشتی کەڵەشێر
خوێ بەپێی ئارەزوو
کەوچکێکی زەڵاتە بەهاراتی مریشک
کەوچکێکی چا بیبەری توونی هاڕڕاو
دوو سەلکی گەورە پیاز
$ئامادەکردنی$:
سەرەتا گۆشتەکە جوان دەشۆرێتەوە و خوێی پێوەدەکرێت و لەناو مەنجەڵێکدا لەسەر ئاگر دادەنرێت بۆ ئەوەی هەڵبکزێت.
دوای ئەوەی کەمێک سووربووەوە پیازەکە ورد دەکرێت لەگەڵ بەهارات و بیبەری تون و ئاوی بۆ زیاد دەکرێت، بۆ ماوەی نیو کاتژمێر لەسەر ئاگر بێت.
بەهۆی ئەوەی گۆشتی کەڵەشێری کوردی پیرە و ئاسان ناکوڵێت، دەتوانرێت بخرێتە بوخارەوە یان ماوەی کوڵاندنەکەی لەناو مەنجەڵدا زیاد بکرێت.
لە دوای کوڵاندنی لەگەڵ ترشیات و برنجدا پێشکەش بکرێت[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 566 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!