ئاشە تەنوورە، بەنۆرە.
ئاشەتەنوورە: یارییەکی فۆلکلۆریی کوردییە، تایبەتە بە کوڕانی هەرزەکار، یارییەکە بە دوو گرووپی پێنج شەش کەسی دەرێ، گرووپێکیان بازنەیەک لەسەر زەوی دیاریدەکەن و دەیکەن بە شاری خۆیان و دەچنە ناوی، گرووپەکەی تریش لە دەرەوەی بازنەکە دەوەستن، گرووپی ناو بازنەکە لەسەر یەک قاچ بە هەنگەشەلێ دێنەدەرەوە، لە گرووپی دووەم دەدەن، گەر قاچی لینگە شەلێکەیان بەر زەوی بکەوێ، گرووپی دووەم لێیان دەدەن، لەناکاو گرووپی یەکەم شار دەتەقێننەوە و دێنەدەر، ئینجا گرووپی دووەم دەچنە ناو شار، واتە: گرتنی شار بەسەرەیە، پەندەکە لەم یارییەوە سەرچاوەی گرتووە، هەموو شتێک لە ژیاندا، دەبێت بەسەر بێت. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,692 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!