ئەسپ و ئێستر لەقە لەیەک نادەن.
پێکهاتەی درووست بوونی ئێستر وایە کە دایکی ماینە و باوکی گوێدرێژە، واتە: ماین و کوێدرێژ جووت بوون، ئێستر بەرهەم هاتووە، بە دوو کەس تەبا دەڵێن کە خزمایەتی بزانن و ڕێز لە دابوونەریتی کۆمەڵگە بگرن، کێشەی نێوانیان چارەسەر بکەن و نەچن بەگژیەکدا. [1]
هاوشێوەی ئەو ئیدیۆمە وتراوە: وڵاش زاوا، هەمزاوا، هەڤلینگ، قوونیان بۆ لای یەکتری دەخورێت، ئەسپ و ئێستر ئەگەر چی کرمۆسۆمیان گۆڕاوە، بەڵام باوک و کوڕن، یەک خوێن لە دەمارەکانیاندا هەیە، یەک کار و ئەرکیان پێ ئەنجام دەدرێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ هاوتەریبی و خوو و ڕەوشتی وەکوو یەک و دڵسۆزی بۆ یەکتری دوو کەسی لە یەکترییەوە نزیک دەوترێت: ئەسپ وئێستر لەقە لەیەک نادەن، واتە: زیان بە بەرژەوەندییەکانی یەکترییەوە نادەن. [2]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,287 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!