دەقی پرسەنامەکەی ڕێواز فایەق:
بەڕێز کاوە مەحمود، سکرتێری حزبی شیوعیی کوردستان
بەڕێزان لە مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعیی کوردستان
زۆر بەداخەوە هەواڵی کۆچی داویی تێکۆشەری دێرین و سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعیی کوردستان و عێراق، مامۆستا (کەریم ئەحمەد)_مان پێگەیشت. بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و سەرجەم هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەکەین.
مامۆستا کەریم ئەحمەد بۆ ماوەی زیاتر لە نیوسەدە یەکێک بووە لە سیمبولە هەرە دیارەکانی نێو کایە و خەباتی سیاسیی گەلەکەمان لە ڕووبەڕووبوونەوەی دیکتاتۆریەت و بەگژداچوونەوەی نادادیی کۆمەڵایەتی و تێکۆشان لەپیناو بەدیهێنانی یەکسانی و دادپەروەری.
بە کۆچی دوایی مامۆستا، کوردستان یەکێک لە دیارترین سەرکردە ئازا و داناکانی لەدەستدا، داواکارین لە خوای گەورە سەبر و ئارامی بخاتە دڵی کەسوکار و بنەماڵە و سەرجەم ئازیزان و هاوخەباتانی.
انا للە وانا الیە ڕاجعون
د. ڕێواز فائق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
14ی تەمووزی 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,170 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!