دەقی پرسەنامەکەی کۆسرەت ڕەسوڵ:
بەڕێزان: خانەوادەو کەسوکاری مامۆستا کەریم ئەحمەد
بەڕێزان: هەڤاڵانمان لە حزبی شیوعی کوردستان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی سیاسەتمەدارو کەسایەتی دیاری کوردستان و عێراق و سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعی کوردستان مامۆستا کەریم ئەحمەدم بیست، دڵگران و خەمبارم.
مامۆستا کەریم ئەحمەد لەژیانی خۆیدا وەک سیاسییەکی بەتواناو کوردپەروەر ڕۆڵی گەورەو گرنگی بینیوە، مرۆڤێکی دادپەروەرو خەباتگێڕ بوو، تێدەکۆشا بۆ ئازادی و یەکسانی و دادپەروەری و مافەکانی گەلەکەمان، کۆچی دوایی خەسارەتێکی گەورە بوو، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشی هەموو لایەکمان بێت، خوای گەورە سەبووریمان بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
کۆسرەت ڕەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,099 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!