پیاو بای دەشتێیه
لە کۆمەڵگەی داب و نەریتی و سوننەتی ڕۆژهەڵاتی و کوردستانی دا، ڕەگەزی نێرینە و پیاوان کاروباریان لەدەرەوەی ماڵ بووە لە کێڵگە و هەرد و کێوان و چێواری و چەرچی و قاچاغچی و ڕێبواری و قەتار و کاروانچی و پێشمەرگایەتی و سەربازی و کرێکاری و...تاد.
با: جووڵەی ئاسۆیی بەرگە هەوایە، بەهۆی جیاوازی لە پلەکانی گەرمییەوە بەبەردەوامی ناوچەی پەستان بەرز و نزم پەیدا دەبن و یەکبینە با هەڵدەکات لە ناوچەکانی گۆی زەوی، هەر کاتێک بچیە دەشت و دەر ئەو بایە بەتەواوەتی هەست پێ دەکەیت، ئینجا لە کوردەواریدا ئەو بایە و پیاویان بە یەکتری چوواندووە، بووە بە ئیدیۆمێکی گوزارشتی و لە گوندەکانی کوردستان بەکاردەهێنرێت بۆ جیاکردنەوەی کاروباری پیاوان کە لە دەرەوەی ماڵە و کەم پیاوان لە ماڵ دەبن بۆیە وتراوە: پیاو بای دەشتێیە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 828 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!