دەقی پرسەنامەکەی بارەگای بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لەخانەوادەی نووسەر و شاعیر نەوزاد ڕەفعەت
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و شاعیری دیار کاک(نەوزاد ڕەفعەت)مان پێگەیشت.
کاک نەوزاد ڕەفعەت نووسەر و شاعیرێکی دیار و کاریگەر بوو لە نێو کایەی ئەدەبی کوردیدا، هەروەها لە خەباتی پێشمەرگایەتیشدا لە ڕادیۆی دەنگی کوردستان یەکێک بوو لە وەرگێڕ و نووسەرەکانی ئەو ڕادیۆیە.
بەم بۆنە خەمناکەوە، سەرەخۆشیی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان و خزم و ئاشنایان و دۆستانی خوالێخۆشبوو و ڕۆشنبیر و شاعیرانی کوردستان دەکەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمی هەموو لایەک دەزانین.
لە خودای مەزن داوکارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە بەڕێزەکەتان و کەسوکارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو کاک نەوزاد ڕەفعەت بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.
إنا لله وإنا اليه ڕاجعون
بارەگای بارزانی
5ی تەمموزی 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,191 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!