ناونیشانی پەڕتووک: حەشری ئاشقان
ناوی نووسەر: زەردەشت نورەدین
دەزگای پەخش: ناوەندی ڕەهەند
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
حەشری ئاشقان بیهێنە پێشچاوت، ئاشقانی ناو داستانەکانی کوردەواری، شیرین و فەرهاد، مەم و زین، لاس و خەزاڵ، خەج و سیامەند بۆ ئەم سەردەمە بگەڕێنەوە و بەشێوەی سەیر و لە چەند ڕووداوێکی نامۆدا دیسان یەکتری ببیننەوە، چی ڕوو دەدات؟ دوایین کاراکتەری داستانی ئاشقانەی ئەم سەردەمەش ڕۆزانا و کامەران بۆ ئەو جەمە زیاد بکرێت. ڕاستە هەموو ئەو کاراکتەرانە هی سەردەمی جیاواز و هی دەقی جودا و سەربەخۆن بەڵام هاوکاتانە و هاوشوێنانە لە دەقێکی تردا یەک دەگرنەوە و حەشری ئاشقان پێک دەهێنن. گەڕانەوەی ئاشقان، تەنیا هاتنەوەی کاراکتەرەکان وەک بوونێکی ئەندێشەیی نێو ئەدەبی ئێمە نییە تاوەکوو لە ئێوارەخوانی دەقێکی تردا بەیەک بگەنەوە بەڵکوو هێنانەوەی جیهانی واقیعی تایبەتی مرۆڤە بە ورد و درشتی خەم، ئازار و دابڕانەکانیەوە بۆ ئەم سەردەمە. لەم بووژانەوەدا، کە دەشێت ژینێکی تری مرۆڤ بێت، ئایا چارەنووسی ئاشقان هەمان چارەنووسی سەردەمانی ڕابردووە یان بە هۆی گۆڕانی واقیع و سەردەمەوە، گۆڕانیش بەسەر بوونی ئاشقانەی مرۆڤدا هاتووە؟[1]
Huomautus: PDF-tiedoston tämä kirja ei ole saatavilla, auttakaa Kurdipedia saat tämän tiedoston! Lähetä kirja Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 344 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!