وەک مریشکی ئاشەوان، بەسەر باراشی خەڵکەوە بەڕێ دەچێت
ئه و باراشانەی کە لە ئاشدا هەن، هەندیکیان بەهۆی دڕان و کونی گونیەکانەوە زۆر گەنمیان لێ دەوەرێت و دەکەوێتە سەر زەوی و وەک(مزە)ش کەهەندێ گەنمە ئاشەوان وەری دەگرێت لەخاوەن باراشەکە بەرامبەر هاڕین و لێکردنی گەنمەکە لە ئاسیاوەکە، واتە ئاشەوان و خاوەن ئاش، گەنمیان زۆرە و مریشکەکانیشی بێ گەنم و دانەوێڵە نابن، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بەکەسی حازرخۆری بەر سێبەر و مشەخۆر و مفتەخۆر دەوترێت: وەک مریشکی ئاشەوان، بەسەر باراشی خەڵکەوە بەڕێ دەچێت.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 988 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!