مار کلکی لە بیر ناچێت
وتراویشە: مار تاسەری پان نەکەیتەوە ناتۆپێت، واتە: تەنها بە پانکردنەوەی سەری مار دەتۆپێت و دەمرێت، ئەگەر تەنها کلکی لێ بکەیتەوە ئەوا بەرامبەر مرۆڤ دڕتر و ئازاتر و چاوسوورتر دەبێت، دەوترێت: ئه و مارانەی لەلایەن مرۆڤەوە زیانێکیان بەرکەوتووە، زیاتر هێرشبەر و پەلاماردەر دەبن بەرامبەر بەمرۆڤ، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بۆ تۆڵەکردنەوە و لەبیر نەچوونی زوڵم و غەدرێک کە هەندێ کەس دەڵێن(با لەبن دوونانی گەرم دابێت)، وەک ڕێنوێنی و ئامۆژگاری و ڕێنمایی دەوترێت: مار کلکی له بیر ناچێت. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 929 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!