داری هەڵوژه
هەڵوژە بەسێ شێوه دەنێژرێت:
دەنک و قەڵەم و ڕەگ، پێویستی به خزمەتێکی زۆر هە یە بۆ ئەوەی هەميشە بەردار بێت، وەک کێڵان و بژار و ئاودان، خەڵفی نوێ دوای پێنج ساڵ بەر دەگرێ، به گشتی له 15-20 ساڵ بەر دەدات، هەموو ساڵێ له خاکە لێوەوه تا گەلاڕێزان بەرەکەی دەڕنرێت و بەیەک جار لێی دەکرێتەوە ئاڵوێری پێوه دەکرێ و به بەرچنە و سەبەتە له شارەکاندا ساغ کراوەتەوە.
جۆرەکانی هە ڵووژە
1- هە ڵووژە ڕەشە- دۆمی
2-هە ڵووژە قادری
3- هە ڵووژە زەرد
4- هەڵووژەی سپی
5-گۆگچە
به تایبەتی هە ڵووژە ڕەشه له کوردەواریدا وشک کراوەتەوە زستانان کراوه به چێشت، ئێستاش مورەبای لێ دروست دەکەن بۆ بەرچايی، هە ڵووژە تەنيا یەک نەخۆشيی هەیە، ئەویش که گڕه لێی دا بەرەکەی هەڵدەوەرێ. بەڵام هەر ئەو ساڵه بێ بەر دەبێت، واتە ئەگەر ساڵی داهاتوو گڕه لێی نەدايەوە، ديسان بەردەدات.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 446 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!