هەرمێ
هەرمێ تەنيا به دەنک و قەڵەم دەکرێت، پێوستی به خزمەت هەیە، به 5-4 ساڵ پێ دەگات، تەمەنی(20-25) ساڵه، لە مانگی خاکەلێوەوە تا گەڵاڕێزان بەرەکەی دەڕنرێت، به تایبەتی ئەوانەی گەيوون لێی دەکرێتەوە. جگە لەوەی ئاڵووێری پێوە کراوە.
جۆرەکانی هەرمێ:
1-هەرمێ لاسوورە
2-هەرمێ گوڵاوی
3-هەرمێ ناسکە (ناسکە هەرمێ)
4-هەرمێ قولەیی
5-هەرمێ سارمە
6-هەرمێ ڕەشە
هەرمێ ئەم شتانەشی لێ دروست دەکرێت:
لەتکە: هەرمێ لەتکه دەکرێ و وشکی دەکەنەوە بۆ زستان.
خۆشاوی هەرمێ: لەتکە هەرمێ دوکرێته ئاوەوە و دەیکوڵێنن. تاماوەکەی وەک شەربەت دەخورێتەوە.
مورەبای هەرمێشی لێ دروست دەکرێت.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 520 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!