ئەخزێ و ناخزێ
هەڵمەت دەبا بۆ کوزێ
دانی نییە بیگەزێ
مەبەستی مەتەڵەکە مەشکەیە (مەشکە ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ ژەنینی دۆ و درووستکردنی کەرە بەکاردێ) ئەخزێ و ناخزێ، مەبەست لە ژەنینی مەشکەیە لەلایەن ئافرەتەوە، بەردەوام مەشکەکە دێت و دەچێ، هەڵمەت دەبا بۆ کوزێ واتە: مەشکە لە کاتی ژەنیندا لە جەستەی ئافەرت نزیک دەبێتەوە، دانی نییە بیگەزێ واتە: مەشکە لە پێستی ئاژەڵ درووست دەکرێ، لە کاتی درووستکردندا سەری ئاژەڵەکە لێدەکرێتەوە و مەشکە بێ سەر و ددانە و گازناگرێ. وەڵام (مەشکە) . [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 785 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!