خەوی چل شەوە و چل ڕۆژە: باوەڕوایە کە فریشتەکانی ئاسمان ساڵی جارێک، چل شەو و چل ڕۆژ بەسەریەکەوە دەنوون. ئەمە گوێزراوەتەوە بۆ ناو بەرهەمی فۆلکلۆریی ئەدەبی کوردیی، لە هەندێک لە بەرهەمە فۆلکلۆرییەکاندا بەتایبەتیی لە چیرۆکە ئەفسانییەکاندا. کۆمەڵێک دەستەواژە هەن، کە وشەی چل یان تێدایە، وەکوو نەریت باسیان لێوەدەکرێت وەک (ڕاوی چل شەوە و چل ڕۆژە، چل چەتە، چل پاڵەوان، چل سواری غەیبی، چل چرا، چل کلیلە، چل چلی) . پارچە هۆنراوەیەکی فۆلکلۆریی هەیە دەڵێت:
چل چرای دەستی چل پەری، چل تەلیسمی دەستی پەریخان
با لەسەر تۆ زیندانیمکەن حەپس و تێهەڵدان
من ئەو یارەم خۆشدەوێت بە دڵا و بەگیان. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 384 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!