#پارتی دیموکراتی کوردستان# ئامادەنییە بێ ڕێککەوتنی لایەنە شیعییەکان ببێتە بەشێک لە هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.
سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکرات بۆ بوار ئاشکرایکرد، پارتی هەموو ئەو دەستپێشخەرییانەی ڕەتیکردووەتەوە، کە لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ لەلایەن چوارچێوەی هەمانگی بۆی کراوە.
سەرچاوەکە ئاشکراشیکرد، پارتی نایەوێت بێ ڕێککەوتنی کۆتایی لایەنە شیعەکان بەشدارێت لە هیچ هەوڵێک بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، بۆیە سەرجەم دەستپێشخەرییەکانیشی ڕەتکردووەتەوە.
بەقسەی سەرچاوەکە لەسەرجەم گفتوگۆکاندا ئەوان جەختیان لەوە کردووەتەوە، کە لایەنە شیعەکان دەبێت ڕێککەوتن بکەن و لەسەر کاندیدێکی هاوبەش بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ ڕێبکەون. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 817 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!