رۆژنامەنووس ئومێد تۆفیق فەتاح بۆ یەکجاریی بەجێی هێشتین
کەمێک لەمەوبەر لەناو هۆڵێکی وەرزشیدا لە قەزای سەیدسادق، ڕۆژنامەنووس ئومێد تۆفیق فەتاح لەکاتی وەرزشکردندا بە هۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.
ئومێد تۆفیق ڕۆژنامەنووسێکی دێرینەو جگە لە میدیا ناوخۆییەکانی کوردستان، لەگەڵ چەند میدیایەکی عەرەبی و جیهانیشدا کاری دەکردو وەرگێڕیش بوو..
ئەم ڕۆژنامەنووسە ئەندامی کارای لقی سلێمانی بوو.
بەناوی لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانەوە پرسەو سەرەخۆشی سەرجەم ڕۆژنامەنووسان ئاڕاستەی خێزان و بنەماڵەی کۆچکردوو دەکەین و هیوادارین بەهەشت دوامەنزڵگای کۆچکردوو بێت..[1]
انا للە وانا الیە ڕاجعون
لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان
27/8/2022
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,122 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!