بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپوور ڕایدەگەیەنێت کە کارکردن لە نۆژەنکردنەوەی قشڵەی #ئاکرێ# دەستی پێ کردووە و بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپوور، لە پەیجی تایبەتیی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) هەواڵی کارکردن لە قشڵەی ئاکرێیان بڵاو کردۆتەوەو نووسیوویانە: بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپوور بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری ئاکرێ بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری #دهۆک# کاری نۆژەنکردنەوەی #قشلە#ی ئاکرێ بەردەوامە.
ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردووە کە قشڵەی ئاکرێ، یەکێکە لە بینا کەلەپووری و شوێنەوارییەکانی شارۆچکەی ئاکرێ، کە لەسەر بوودجەی داهاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار نوژەن دەکرێتەوە. وەک قوناغی یەکەمیش بڕی (166، 128، 700) پارەی بۆ تەرخان کراوە و و بە تەواوکردنیشی دەبێتە هۆی زیاتر بوژاندنەوەی کەرتی شوێنەوارو گەشتوگوزار لەم دەڤەرەکە.
ئامادەکردنی: #سارا سەردار#
[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,001 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!