ئەڵێی: دڕکی مەم و زینە.
پێشوان دەڵێن: کاکە مەم و خاتووزین دوو دڵداری گیانی بەگیانی بوون و دڵیان بە یەکەوە بوو بەڵام بەکر مەرگەوەڕ بە بوختان و دووزمانی کەوتە نێوانیان، نەیهێشت بگەن بەیەک، کاکە مەم گیرا و لە زینداندا مرد، خاتووزینیش لە داخدا خۆی کوشت، هەردوو دڵداریان لەپاڵ یەکتردا ناشت، کە بووختان و دووزمانی بەکرمەرگەوەڕ ئاشکرابوو، لەنێوانی گۆڕی مام و زیندا کوشتیان، خوێنەکەی ڕژایە نێوانی دوو گۆرەکەوە و بوو بە دڕک، بۆیە ناسراوە بە دڕکی مام و زین. بە کەسێکی زۆر نالەبار ئەوترێت کە هەر چەندە بتەوێت لەکۆڵت نەبێتەوە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 700 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!