مۆم
لە کتێبی: #قەڵای ڕاز#
بەرهەمی: #ژیلا حسێنی# (1964-1996)
کاتێ خەونەکانی پێشووم
گۆزایانەوە نێو هۆڵی فەرامۆشی و
کاڵ بوونەوە
هێندەی پەستیی کەنینەکان باڵام کرد و
بە قەد باڵای خەمەکانیش بە عەرزا چووم
ئەمجارەشیان
(نەوا) هات و خۆشەویستیی خاک و دایکی
بۆ هێنابووم
فرووغیش ئاوێنە و چرا
لەولاشەوە مۆمێکم دی
سەر تا دامان داییسابوو
لەگەڵ هەر چەپکە تیشکێکا
باڵای کورت و کورتتر ئەبوو
ڕامکرد بۆ لای
بۆنی گوڵ و شاخ و کانی
سۆزی تاسە و چاوەڕوانی
بۆ هێنابووم
پڕی دایە قژەسەری و
چەپکێ تیشکی سوور و سپی پێشکەش کردم
هەر ئەو ساتە لەبەر شەوقی دیارییەکەیا
پەخشانێکی سەوزم نووسی
بۆنی خاک و دایکی ئەدا
بێبەش لە ئاوێنە و چرا
#1994-02-26#
[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 651 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!