کتێب
لە کتێبی: #قەڵای ڕاز#
بەرهەمی: #ژیلا حسێنی# (1964-1996)
لەو کاتەدا
درنجی خەم و تەنیایی
هەناسەکانم ئەبژێرن
ناهومێدی دەرکەی ئازارم لێ ئەدات
سیمرخی ئاواتەکانم
باڵی ماندووی لێک ئەدات و
هەرچی ئەکات
پەنابەردێ بۆ پشوویەک
بەدی ناکات
کاتێ سەری کاس و ماندووم
ئێسگەی حەوانەوە و تێفکرینی
خۆی ون ئەکات
تۆ دێیت و بەو بزە جوانەی سەر لێوانت
ئوخژن بە گیانم ئەبەخشی
نامۆیی و خەم و تاریکی ئەتارێنی
بارانی تیشک و ڕووناکی
بەسەر کێڵگەی تینووی مێشکما
ئەبارێنی
جاری واشە
وەک ئاوێنەی باڵانما
سیمای ڕەشی نەزانینم پێ ئەنوێنی
خۆشم ئەوێی
ئەی تۆ هاوڕێ بێدەنگە مێهرەبانەکەم
خۆشم ئەوێی
ئەی کتێبی سەر ڕفەی دیوەخانەکەم.
#1994-08-24#
[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 647 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!