پێوانە
لە کتێبی: #قەڵای ڕاز#
بەرهەمی: #ژیلا حسێنی# (1964-1996)
نە ئەوەندەی باڵای
دووریت
نە بەقەدەر ئەو ساتانەی
لەناو خۆما ئەتبینمەوە
بەدرێژاییی چاوەڕوانی....
نە بە چڕیی دارستانی نیگاکانت
نە بەقەد کێو بەقەد ئاسمان
بەقەد جوانی
خۆشم ئەوێی بە ئەندازەی
ئاسوودەییی
ئەو کاتانەی پێش تۆ بووم و
پێم نەزانی
#1995-04-21#
[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 577 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!