سەهۆڵ
لە کتێبی: #قەڵای ڕاز#
بەرهەمی: #ژیلا حسێنی# (1964-1996)
لە سەرمەوە دەستی پێکە
ئەمە سەرم بیگرە و بڕۆ
تا ئەگەیتە ئەو بەرزەخەی
کەس لێی نەگەڕاوەتەوە
ئەم زستانە سەرت نەدام
کێ ئەزانێ بەهار سەرم سپی نەکەم
لە سەخڵەت و تۆف و سەرما مەمترسێنە
سەهۆڵێکی پیرەکەوتووم.
#سنە# - 1995
[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 544 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!