نیگا
لە کتێبی: #قەڵای ڕاز#
بەرهەمی: #ژیلا حسێنی# (1964-1996)
سەیرت ئەکەم
چاو لە چاوت ناترووکێنم
نیگام چۆلەکەی ترساوی بێلایەنە
هەر بەتەنیا
لەنێو دارستانی چڕی نیگای تۆدا
ئارام ئەگرێ
سەیرم بکە
چاو لە چاوم مەترووکێنە هەتاکوو شەو
چونکە چاوم
چەن ماندوو بێ
چەن بێزار و دڵشکاو و سەدپارە بێ
هەر شەو دابێ
چیرۆکێکی تازەی پێیە و
مەلەکانی دارستانی نیگاکانت
بە ئارامی ئەکاتە خەو.
#1994-12-18#
[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 620 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!