هۆ باڵابەرز
بۆ ناهیدی قوڕەیشی هاوڕێم و ئەوینەکەی
لە کتێبی: #قەڵای ڕاز#
بەرهەمی: #ژیلا حسێنی# (1964-1996)
هۆ باڵابەرز
بۆم ئەڕوانیت و نازانی
بۆچی ئاوا بەبێ پەروا
خۆم هاویشتە دەریای بێئارامی عەشقت
پرچم کرد بە سێبەری ڕۆژەکانی تۆ
شانم کرد بە کۆڵەکەی یاد
دڵم فەرشی سولەیمانە و
بەسەر شاخی هەرەبەرزی ئاواتێکا هەڵئەفڕم
نازانم کەی دێتە بەرهەم
ئاسمانی دڵداری و گومان بەجێدێڵم
لەو ڕۆژەوە
ئەڕوانمە پێدەشتی تەنیاییی خۆم و
گوڵجاڕی هەناسەی عەشقت
دوو چۆمی ڕەش
دوو گۆمی مەند....ئەفسووناوی
ڕامئەکێشن
بە لاشانی شاخەکانا
دێمە خوارێ
سەرشێتانە خۆم ئەدەمە
دەس زریانی خۆشەویستی و
ئەو چۆمانەی لە سەرتەوە
دەس پێ ئەکەن
هەتا ناخی بێکۆتاییی
چاوەڕوانیت باڵا ئەکەن [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 498 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!