شایەت
لە کتێبی: #قەڵای ڕاز#
بەرهەمی: #ژیلا حسێنی# (1964-1996)
لە ئاوێنەکەم بپرسە...
لە شانەکەم
لە باڵنج و ئەو چرایەی
لە ژووری خەو کز ئەسووتێ
ڕۆژی چەن جار
شەوی چەن جار
خۆشەویستیت، هەناری دڵم ئەگووشێ و
شیلەی ئەوینە سوورەکەت
گۆناکانم ئەڕەنگێنێ
چەن جار بێدەنگ
ڕستەی (گیانە خۆشم ئەوێی)
لێوەکانم ئەبزوێنێ.
#1995-07-28#
[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 577 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!