#کۆشکی ئاسف# - #ماڵی ئاسف وەزیری#، لە شاری #سنە# کە بە ماڵی کورد ناسراوە، وەک هێما و سیبمولی ناسنامە و کولتووری کورد و گەنجینەی کوردناسی وایە، یەکێکە لە گرنگترین شوێنە کولتووریی و مێژووییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ئەم کۆشکە دەکەوێتە شەقامی شاپووری، ڕووبەرەکەی نزیکەی چوار هەزار مەترە و چوار حەوشەی هەیە، چوار کۆشکی گەورە لەناو حەوشەکەدا هەیە.
کۆشکی ئاسف یەکێکە لە کۆنترین باڵەخانەکانی شاری سنە، لەلایەن “#ئاسف ئەعزەم#” ناسراو بە #میرزا عەلی نەقی خان لەشکرنووس#، لە سەردەمی #سەفەوی# دروستکراوە و دواتر لە سەردەمی #قاجاری# پەرەی پێدراوە.
کۆشکی ئاسف ئێستا بووەتە یەکێک لە گەورەترین موزەخانە کەلەپوورییەکانی ئێران، چەندین بەشی جیاوازی لەخۆ گرتووە، لەوانە:
گەلەری، حەوشەی چوونە ژوورەوە، حەمام، ژووری ڕازاندنەوە، کشتوکاڵ، کاری دەستی، خواردنگە، ژووری ژیانی گوندی و شاری، کتێبخانە، ژووری خان، ژووری ڕاو، ژووری جلوبەرگی کوردی.
ئامادەکردنی: سارا سەردار
[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 454 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!