Kirjasto Kirjasto
Haku

Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!


Search Options





Tarkennettu haku      Näppäimistö


Haku
Tarkennettu haku
Kirjasto
Kurdi nimet
Tapahtumien aikajärjestys
Lähteet
Historie
Käyttäjän Kokoelmat
Aktiviteetit
Etsi Apua?
Julkaisu
Video
Luokitukset
Satunnainen erä!
Lähetä
Send artikkel
Send bilde
Survey
Palautetta
Yhteystiedot
Millaista tietoa tarvitsemme!
Standardit
Käyttöehdot
Tuote Laatu
Työkalut
Noin
Kurdipedia Archivists
Artikkeleita meille!
Lisää Kurdipedia sivustoosi
Lisää / Poista sähköposti
Vierailijat tilastot
Erätilastot
Fonter Kalkulator
Kalenterit Muunnin
Kielet ja murteet sivut
Näppäimistö
Kätevä linkit
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Kielet
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Tilini
Kirjaudu sisään
Jäsenyys!
Unohtuiko salasana!
Haku Lähetä Työkalut Kielet Tilini
Tarkennettu haku
Kirjasto
Kurdi nimet
Tapahtumien aikajärjestys
Lähteet
Historie
Käyttäjän Kokoelmat
Aktiviteetit
Etsi Apua?
Julkaisu
Video
Luokitukset
Satunnainen erä!
Send artikkel
Send bilde
Survey
Palautetta
Yhteystiedot
Millaista tietoa tarvitsemme!
Standardit
Käyttöehdot
Tuote Laatu
Noin
Kurdipedia Archivists
Artikkeleita meille!
Lisää Kurdipedia sivustoosi
Lisää / Poista sähköposti
Vierailijat tilastot
Erätilastot
Fonter Kalkulator
Kalenterit Muunnin
Kielet ja murteet sivut
Näppäimistö
Kätevä linkit
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Kirjaudu sisään
Jäsenyys!
Unohtuiko salasana!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Tilastot
Artikkelit
  530,467
Kuvat
  107,469
Kirjat
  19,984
Liittyvät tiedostot
  100,931
Video
  1,470
Kieli
کوردیی ناوەڕاست 
302,903
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,911
هەورامی 
65,838
عربي 
29,220
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,065
فارسی 
8,947
English 
7,404
Türkçe 
3,597
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,480
Pусский 
1,133
Française 
335
Nederlands 
130
Zazakî 
90
Svenska 
63
Հայերեն 
50
Español 
45
Italiano 
44
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
20
中国的 
16
Ελληνική 
14
Norsk 
14
עברית 
14
Fins 
12
Polski 
7
Esperanto 
5
Ozbek 
4
Português 
3
Тоҷикӣ 
3
Hrvatski 
2
Srpski 
2
Kiswahili سَوَاحِلي 
2
ქართველი 
2
Cebuano 
1
ترکمانی 
1
Ryhmä
Fins
Kirjasto 
4
Artikkelit 
3
Tilastot ja selvitykset 
1
Elämäkerta 
1
Paikkoja 
1
Kuva ja kuvaus 
1
Kartat 
1
MP3 
323
PDF 
30,466
MP4 
2,394
IMG 
196,465
Kirjasto
Serhildan - Kurdien kansann...
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
شاری وێران
Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Cebuano0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ქართველი0
中国的0
日本人0

شاری وێران

شاری وێران
شاری وێران
لە کتێبی: #شاری وێران#
بەرهەمی: #عەلی حەسەنیانی#
نووسەر و سەرداری گەورەی کورد (ئێحسان نووری) لە کتێبی (مێژووی بنەچەکەی ڕەگەزی کورد) دا دەنووسێ: (گەلی کورد... بە لە بەر چاو گرتنی وەزعی کوێستانی سەختەڕێگەی وڵاتەکەی بەشی زۆری زمان، خوو و ڕوسمی خۆی پاراستووە. یەکێ لەو ڕوسمانە ئەمەیە کە شەڕ و بەربەرەکانی باو و باپیرانی بە شێوەی چیرۆک و بەیت گێڕاوەتەوە. لە ڕاستیدا لە سەدا شێستی بەیتە کوردییەکان باسی ئەو چەشنە شەڕانەی سەرۆکان و پێشینیانی ئەو گەلەیە. بەیتبێژانی کورد لە گوێن مێژوویەکی گیاندارن. گەلی کورد لە زەمانی زۆر کۆنەوە کە خوێندن و نووسین نەبووە، باسی سەرۆکان و ئازایانی خۆی بەو جۆرە سینگ بە سینگ گێڕاوەتەوە تا بە گوێی نووسەرانی مێژووی گەیاندووە و نەیهێشتووە کە فەراموش بکرێن. هەر چەندە تێپەڕ بوونی دەوران لەو چیرۆکانەدا ئاڵوگۆڕ و کورت کردنەوەیەکی گەورەی پێک هێناوە و ناوی مرۆڤان و جێگەی ڕووداوەکانی هێندێک گۆڕیون، بەڵام بناغەی کارەساتەکانی بە گشتی لە نێو نەبردووە. بەم هۆیەوە وردبوونەوە لەم باسە نەک زەرەی نییە بۆ ڕوون کردنەوەی ڕاستییەکان پێویستیشە.)
یەکێک لەو بەیتانە، بەیتێکی کۆنە بە ناوی (چێری) کە باسی گەورەشارێک دەکا هەر بەو ناوە. لەو بەیتەدا کۆڕەپاشایەک بە ناوی (چێری) کە ئاشقی کچی مامی خۆی بە ناوی (فەرەنتی) دەبێ دەست بە ساز کردنی شارێک لە مەڵبەندی شاروێرانی ئێستادا دەکا تا گراویەکەی تێیدا بژی و خۆش ڕابوێرێ.
وێدەچێ کە ئەو (چێری) یە هەر (ئارتساری) یان (ئارچاری) بێ کە مێژوو باسی دەکا و یەکێک لە چووکەشایانی (ماد) بووە و لە ساڵی 829 بەر لە میلاد لەگەڵ (ئۆوالگی) سەرداری (ئاشوور) شەڕی کردووە. ئەو کاتە پێشبەندی (ئار) بە مانای ئاگر و پاک بۆ ڕێز دانان بەو گەورانەی کە حاڵەتی تەقەدوسیان بۆ بە کار هاتووە وەک ئاریاکیس، ئاریتاس، ئاربیانس و... و ئارچای. لە ڕاستیدا ناوی ئارچاری (چاری) بووە.
بەر لە مە کە پتر لە بارەی (شار وێران) یان (شاری وێرانی چێری) دا بدوێین، بە پێویست دەزانم کورتەئیشاڕەیەک بە بەیتەکانی کوردی کە (بەیتی چێری) یەکێک لە وانە بکەم.
(بەیت) بەشێکی گرینگ لە فۆلکلۆر و ئەدەبیاتی کوردی پێک دێنێ کە نووسەر یان دانەریان نەناسراون و سینگ بە سینگ دەیان و سەدان ساڵ گەڕاون و بە دەست ئێمە گەیشتوون. بە دینێک، بەیتی کوردی سێ جۆرن:
1 - هۆنراوە و شێعر وەک بەیتی (دمدم) کە بە شێوەی شێعری کلاسیکە و بەیتی (گوڵێ) کە لە سەر شێوەی شێعری نوێیە.
2 - پەخشان وەک بەیتی (مەرزینگان).
3 - تێکەڵاوێک لە شێعر و پەخشان وەک بەیتی (حوسەین چاوپان).
لە بارەی نێوەرۆکیشەوە بەیتەکان جۆراوجۆرن:
بەیتی مێژوویی وەک بەیتی (دمدم).
بەیتی سیاسی وەک بەیتی (ناجی عومەر).
بەیتی فەلسەفی وەک بەیتی (زەنبیلفرۆش).
بەیتی وەسفی وەک بەیتی (گوڵێ).
بەیتی ئاشقانە وەک بەیتی (خەج و سیامەند).
بەیتی حیماسی و ئازایەتی وەک بەیتی (سەیدەوان).
بەیتی پێکەنینی وەک بەیتی (کەرێ) و بەیتی (مشک و ئاشەوان)
........................
هێندێک لەو بەیتانەش بوونەتە مەسەل وەک کەسێک کە زۆر لە سەر شتێکی بڕوا بە لاتاو دەڵێن: (بەیتی بلەیە): وا دیارە بەیتی بلە بەیتێکی دوورودرێژە. یان کەسێک کە زۆر پیر و بە تەمەن بێ دەڵێن: (بەیتی دمدمی بو بڵێی دەگری...) واتا هێند پیرە کە کارەساتی قەڵای دمدمی لە بیرە.
بەیتی چێریش یەکێک لەو بەیتانەیە کە تێکەڵاوێکە لە نێوەرۆکێکی ئاشقانە و مێژوویی. ئێستاش لە ناوچەی شاروێراندا ئی وا هەیە ئەو بەیتە بزانێ، هەر چەندە بەداخەوە بە هۆی نەنووسرانیان، زۆربەی ئەو بەیتانە گۆڕدراون.
لە بەیتی (برایم و مەحمەڵ) دا باسی شارێک دەکرێ هەر لە ناوچەی ناوبراودا بە ناوی شاری (چێلیان). لە کوردیدا پاشبەندی (ان) و (یان) لە دوای هێندیک جێگا بە کار دەبرێ بۆ نیسبەتدانی ئەو جێگایە بە دانیشتووانی وەک (وڵاتی کوردان)، (شاری کوێران) و (گەڕەکی ڕزگەیان). پیتی (ڕ) ش جاری وایە بە (ی) [ل] دەگۆڕدرێ، وەک (دەریا = دەلیا) بەو هۆیەوە دەبێ ناوی ئەو شارە هەر چێری بێ.
(شاروێران)، مەڵبەندێکی پان و بەرینە کە لە نێوان ناوچەکانی شامات، چۆمی مەجیدخان، ئاختاچی، شاری مەهاباد، ناوچەی سندووس و دەریای ورمێ دا هەڵکەوتووە و خاکێکی پڕ پیت و خەڵکێکی تێگەیشتوو و ڕووناکبیری هەیە.
وەکوو ئەو بەیتە باسی دەکا و هێندێک ئاسەواری مێژوویش نیشان دەدەن، شاری چێری دەبێ لە 5 تا 20 کیلۆمیتری شاری مەهابادی ئیستادا هەڵکەوتبێ کە کێوی فەقرەقا و گوندەکانی ئیندرقاش، قوونقەڵا و قەرەخان تا نزیک گوندی دریاز تا دەگاتە بەردەکونتێ دەگرێتە بەر.
لە زمانی مادیدا بە شاریان گوتووە (چێر) کە لە دوایەدا ئەو وشەیە بۆتە ژێر، شێر، شتەر، شار، باژێر، سەهر و ساهر، ئەمڕۆکە لە فارسیدا پێی دەڵێن شەهر. لە کارنامەی ئەردەشیری بابەکاندا (شارەزوور)، (ساهر زووریک) ناو براوە.
لە لای ڕۆژهەڵاتی شاری وێرانی چێری، کێوێکی لێیە بە ناوی (فەقرەقا)؛ (هێرۆدۆت) مێژوونووسی بەناو دەڵی گڵکۆی (فەرەوەرتیش) دووهەمین شای مادەکان لە بەر قەدی کێوێکی بەردین لە بەشی باشووری دەریای ورمێ لە نێو هۆدەیەکی هەڵکەندراودا هەڵکەوتووە. بە لە بەر چاو گرتنی ئەمە کە لە سەرانسەری مەڵبەندی باشووری دەریای ورمێ جگە لە فەقرەقا جێگەیەکی دی بەو ناو و نیشانانەی کە هیرۆدۆت دەڵێ نییە، دەبێ گڵکۆی فەرەوەرتیش هەر لە فەقرەقا بێ. لە بەرزایی بەرقەدی باشووری فەقرەقادا هۆدەیەکی بەردینەی گەورەی لێ هەڵکەندراوە کە دەبێ بە نێردیوان بۆی بچی. لە نێو ئەو هۆدەیەدا ئاسەواری گڵکۆی لێیە.
وشەی (فەقرەقا) دەبێ (فەرەوەگا) بووبێ، واتا جێگای (فەرەوە) کە یەکێک لە چووکەخوایانی ئەهورەمەزدا بووە. (فەرەوەرتیش) لە (فەرەوە) وەرگیراوە و پاشبەندی (تیش) یان (تیژ) لە زمانی مادیدا ڕیشەی وشەی (تیشک)ە بە مانای پڕشنگ. (گا) و (گاس) و (ئاس) لەو زمانەدا پاشبەندی جێگا بووە کە ئەمڕۆکەش لە زمانی کوردیدا پاشبەندی (گا) هەر ماوە وەک جێگا، ڕێگا و زانستگا.
لە فەقرەقاوە ڕێگەیەکی بەردچن بەرەو ڕۆژئاوا کێشراوە کە ئاسەواری وی جێگاجێگا هەر ماوە، بەتایبەتی لە نزیک چۆمی مەهاباددا کە بە لای قوونقەڵادا ڕەد دەبێ. لە درێژایی ئەو ڕێگایەدا پردێک هەبووە کە بەرەو ئاوایی قوونقەڵای ئێستا چووە. هەر وەها لە مەزراکانی ئەو گوندەدا گۆنگە ئاو دۆزراوەتەوە کە ئەوە دەگەیێنێ لە زەمانی مادەکاندا لە شاری چێری بە لوولەکێشی لە ئاو کەلکیان وەرگرتووە. دیارە شتی کۆن و ئەنتیکەی وەک مووت و مووروو، بازن و خرخاڵ، خەنجەر و... لەو مەڵبەندەدا زۆر دیتراوەتەوە.
بە داخەوە زۆر لە گوندەکانی شاروێران و مەڵبەندەکانی دیکەی کوردستان یان ناویان گۆڕدراوە و کراونەتە تورکی یان دوای ساز کردنیان ناوی تورکییان لێ ناون وەک: قوونقەڵا، قەرەداغ، دەلیکداش و... هۆی ئەو ناوە تورکییانە زاڵ بوونی موغوولەکان، عوسمانییەکان و سەفەوییەکانە. (هولاکووخان) بەشی زۆری تەمەنی لە مەراغە و میاندواودا ڕابردووە و لە قەراخ چۆمی جەغەتوو گوندێکی ساز کردووە و لێی دانیشتووە کە ئێستاش ئەو گوندە هەر ماوە و ناوی (قەڵای ئەڵڵاکۆیە). هولاکوو بە بۆنەی سەرکەوتن لە شەڕێکدا دەستووری داوە کە پەیکەرەی کەڵێک و شێرێک لە سەر بەردێک بۆ یادرگار هەڵکەنن کە ئەو بەردە ئێستاش لەو گوندەدا ماوە و بەیتی (کەڵ و شێر) بەودا هەڵگوتراوە.
لە زەمانی ناوبراودا دوو برا بە ناوی (یەرغوو) و (تەرغوو) هەر کامیان بە لەشکرێکی زۆرەوە هورووژمیان هێناوەتە سەر وڵاتی ئێمە، بەڵام خەڵکی ئازای ئەو وڵاتە وچانیان پێنەداون و یەرغوویان لە نیزیک شاری مەهاباددا کوشتوە و لەشکرەکەیان تێک شکاندووە کە ئێستاش چۆمێک کە بە مەڵبەندی ئەو شەڕەدا دێتە خوارێ و بەرەو دەریای ورمێ دەڕوا، بە ناوی ئەو سەردارە موغوولەیەوە و (یەرغوو) یان (یێرغوو)ی پێ دەگوترێ. براکەی دیکەشی بە ناوی (تەرغوو) لە نیزیک شاری بۆکاندا تێک دەشکێ و دەکوژرێ کە مەڵبەندی ئەو شەڕەش کێوێک بووە بە ناوی (تەرەغە) کە لە وشەی (تەرغوو) وە وەرگیراوە، هێشتا هەر ئەو ناوەی لە سەرە. لە داوێنی ئەو کێوەدا گوندێکی لێیە هەر بە ناوی (تەرەغە).
تورکە عوسمانییەکان و سەفەوییەکانیش زۆر لە وڵاتی ئێمەدا ماونەتەوە و حوکماتیان کردووە.
سەفەوییەکان زۆربەی سەرداری ئێلی برادۆست و موکرییانیان سەرکوت کردوون و بە سەر فرە ناوچەی کوردستاندا زاڵ بوون. ئێلاتی موکری کە لەگەڵ سەفەوییەکان بەشەڕ هاتوون، لە زستانێکی سارد و سەخڵەتدا لە کێوێک لە نیزیک گوندی قارەوای مەنگوڕ لە سەرمان قڕیان هاتووە کە ئێستا بەو کێوە دەڵێن (موکری قڕان). هەر وەها لە زەمانی سوڵتان (میر موقەددەم) کە لە لایەن سەفەوییەکانەوە لە مەراغەدا حوکماتی کردووە، هێندێک تورک بۆ ناوچەی (چۆمی مەجیدخان) و (بەهی) کۆچ دراون کە پێیان گوتوون (ترکەڕەشە).
بەشێک لە شاری چێری تەپکێکە لە هەشت کیلۆمیتری شاری مەهاباد لە تەنیشت ڕێگای مەهاباد ورمێ بە ناوی (بەردەکونتێ). لە سەر تەپکەکە، جێگەیەک لە بەرد هەڵکەندراوە کە درێژایی و پانایی و قووڵایی هەر کام دوو میتر دەبێ، لە خوارەوەی هەر لادیوارێک ڕەهەندێک بۆ دەورانبەری تەپکەکە لێدراوە کە پیاو لە سەر ئەژنۆیان پێیدا دەچێ. لە لاپاڵی ڕۆژهەڵاتی تەپکەکە، کە دەڕوانێتە چۆم و مێشەیەکی خۆش و دڵڕفێن، هێندێک پلیکان لە بەردی هەڵکەندراون کە دیارە بۆ وەسەر کەوتن نین و بۆ لە سەر دانیشتنن، وا وێدەچێ کە ئەو جێگایە عیبادەتگا بووبێ. لە نێو ئەو جێگا هەڵکەندراوەدا کە چوار ڕەهەندی هەیە ئاوریان کردۆتەوە و بە ڕەهەندەکاندا هەوا بو ئاورەکە چووە تا نەکووژێتەوە. لە لاپاڵی باشووری بەردەکونتێ، ئاسەواری چەند هۆدەبەردینە هەر ماوە. بە لە بەر چاو گرتنی ئەوە کە لە ڕۆژگاری زۆر کۆندا زۆربەی گەلی کورد ڕۆژپەرەست بوون، ڕەنگە بۆ عیبادەت، بەربەیانان چووبنە بەردەکونتێ و لە سەر پلیکانەکان کە بەرەو ڕۆژهەڵاتە دوعایان کردبێ، بەڵام زیاتر وێدەچێ کە لەو جێگایەدا بە بەشداری (مووبەد) پێشەوای ئایینی زەردەشتییەکان، بە شێوەی تایبەتیی خۆیان ڕوو بە خۆرهەڵات عیبادەت کرابێ. ڕەنگە لەوێدا شانۆی ئایینیش بەڕێوە چووبێ.
لە لای ڕۆژئاوای بەردەکونتێ کێوێکی بەرزی لێیە کە ڕێگای مەهاباد ورمێ بە نێوان ئەو کێوە و بەردەکونتێدا کێشراوە. لە سەر ئەو کێوە ئاسەواری یەک دوو گڵکۆی کۆنی لێیە. لە داوێنی ڕۆژهەڵاتی کێوەکە کە ئاسەواری چەند ڕەهەندی ئاوی لێ بووە کە بە داخەوە کاتی کێشرانی ڕێگای ناوبراو لە نێو چووە. ئەو ڕەهەندانە - کە زۆر کەس دیتوویانە و لە بیریانە - ڕێگای هێنانی ئاو بۆ مەزراکان بووە.
لە لای خۆرهەڵاتی گوندی (لەج) ێ، یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی شاروێران کە لەگەڵ فەقرەقا سێ کیلۆمیتری نێوانە، ئاسەواری کۆنەئاوایییەکی لێیە کە ڕەنگە بەشێک لە شاری چێری بووبێ.
لێمان ڕوون نییە کە شاری چێری بۆ لە نێو چووە. دوای لە نێو چوون یان وێران بوونی شاری چێری لە لای باشووری ڕۆژئاوایی ئەو شارە، شارێک ساز کراوە بە ناوی (ئادریاس) کە ئێستاش پاشماوەی ئەو شارە، گوندێکە بە ناوی (دریاز).
(ئادر) یان (ئار) لە زمانی مادیدا بە مانای ئاگرە کە ئاشوورییەکان بە شکڵی (ئاشوور)، (ئاسوور) و (ئاتوور) بە کاریان هێناوە و لە زمانی پەهلەوی و دەری و ئاوێستاییدا بۆتە (ئاهیر)، (ئاهوور)، (ئاتر) و (ئاتەخش) کە ئێستا لە زمانی کوردیدا (ئاگر) و (ئاور) دەکوترێ و لە زمانی فارسیدا وشەکانی: (آذر)، (اخگر)، (آتش) و (اختر) لە سەر ئەو بناغەیە ساز بووە.
وەکوو باسمان کرد وشەی (ئاس) لە زمانی مادیدا بە مانای مەڵبەندە کە (ستێن)، (ستان)، (ئوستان) و (ئاستان) هەر لەو ڕیشەیەن. لە زمانی پەهلەویدا ئەو وشەیە بۆتە (وستان). لە کارنامەی ئەردەشیری بابەکاندا (شارستێن)، (شتەروستان) نووسراوە.
لە کوردستاندا ئاوایی دیکەشمان هەیە کە ئاخرەکەی (ئاس) بێ وەک (بەیتاس) لە ناوچەی مەنگوڕ کە (بەتئاس) بووە، واتا مەڵبەندی گەوران و (سوێناس) لە مەڵبەندی گەورکی مەهاباد کە (سوێ ئاس) بووە بە مانای مەڵبەندی نوور. هەر وەها (نەڵاس) لە لای شاری سەردەشت کە وێدەچێ (نێڵ ئاس) بووبێ.
لە گوندی دریازیش شتی کۆن و ئەنتیکە دیتراونەوە. لە باشووری ڕۆژئاوایی ئادریاس گوندێکە بە ناوی (بایندەرێ) کە بە هەڵە بە فارسی (پائیندرە) دەنووسری و لە ڕاستیدا (بات ئیندەرا) یە واتا (ئیندەری مەزن) کە لە پێشەوە باسمان کرد. نێوانی ئەو گوندە تا دریاز 3 کیلۆمیتر دەبێ. لەو گوندەدا ئاگرگایەکی زۆر گەورەی لێ بووە کە ئێستاش ئاسەواری بە شێوەی سواڵەت هەر ماوە. وێدەچێ خەڵکی ئادریاس بۆ عیبادەتی ڕۆژانی گرینگی ئایینی چووبنە ئەو ئاگرگایە.
دوای چووک بوونەوەی ئادریاس لە نیزیک شاری مەهابادی ئێستێ، لە سەر تەپکی مەحموودکان شارۆچکەیەک ساز بووە بە ناوی (مەکران) کە وشەی (موکریان) لەو وەرگیراوە.
شارۆچکەی مەکران بە گەورەیی و گرینگیی دوو شاری چێری و ئادریاس نەبووە. ئاسەواری ئەو شارۆچکەیە تەنیا هێندێک شتی ئەنتیکەیە کە وە دەست کەوتوون. نیزیکەی چوارسەد ساڵ پێش لە زەمانی سەفەوییەکان شاری سابڵاغ ساز کرا و شارۆچکەی مەکران وردەوردە لە نێو چوو.
ئەو چەند دێڕەی کە خوێندتانەوە تەنیا شوێنێکی بچووکە کە هەڵگیراوە، بە هیوام ئەو شوێنە ببێتە هۆی وەدوا کەوتن و لێکۆڵینەوەیەکی گرینگ و بەنرخ بۆ وەلادانی پەردەی فەرامۆشی لە سەر بەشێک لە مێژووی نیشتمانەکەمان. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 247 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | vejin.net
liittyy kohdetta: 1
Ryhmä: Artikkelit
Asiakirjan Tyyppi: Alkukielellä
Kieli - Murre: Kurdi - Sorani
Publication Type: Born-digital
Technical Metadata
Tuote Laatu: 99%
99%
Lisääjä ( ڕۆژگار کەرکووکی ) on 07-09-2022
Tämä artikkeli on tarkistettu ja julkaistu ( ڕێبوار جەمال سەگرمە ) 07-09-2022
Tämä kohta on hiljattain päivittänyt ( ڕێبوار جەمال سەگرمە ) on: 07-09-2022
URL
Tämä tuote on katsottu 247 kertaa
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Actual
Kirjasto
Serhildan - Kurdien kansannousu Vanissa
01-01-2013
هاوڕێ باخەوان
Serhildan - Kurdien kansannousu Vanissa
Kirjasto
Layla
02-03-2015
هاوڕێ باخەوان
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
02-03-2015
هاوڕێ باخەوان
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Sharaf Khan Bidlisi
Uusi kohde
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Tilastot
Artikkelit
  530,467
Kuvat
  107,469
Kirjat
  19,984
Liittyvät tiedostot
  100,931
Video
  1,470
Kieli
کوردیی ناوەڕاست 
302,903
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,911
هەورامی 
65,838
عربي 
29,220
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,065
فارسی 
8,947
English 
7,404
Türkçe 
3,597
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,480
Pусский 
1,133
Française 
335
Nederlands 
130
Zazakî 
90
Svenska 
63
Հայերեն 
50
Español 
45
Italiano 
44
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
20
中国的 
16
Ελληνική 
14
Norsk 
14
עברית 
14
Fins 
12
Polski 
7
Esperanto 
5
Ozbek 
4
Português 
3
Тоҷикӣ 
3
Hrvatski 
2
Srpski 
2
Kiswahili سَوَاحِلي 
2
ქართველი 
2
Cebuano 
1
ترکمانی 
1
Ryhmä
Fins
Kirjasto 
4
Artikkelit 
3
Tilastot ja selvitykset 
1
Elämäkerta 
1
Paikkoja 
1
Kuva ja kuvaus 
1
Kartat 
1
MP3 
323
PDF 
30,466
MP4 
2,394
IMG 
196,465
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
Folders
Kirjasto - Maa - Alue - Ulkopuolella Kirjasto - Kirja - Kirjasto - Kieli - Murre - Fins Kirjasto - Publication Type - Kirjasto - PDF - ❌ Kuva ja kuvaus - Maa - Alue - Kuva ja kuvaus - Kaupungit - Urumiya Kuva ja kuvaus - - Kuva ja kuvaus - - Kuva ja kuvaus - -

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 1.234 toinen!