گەز: دارێکی جوانی گەڵاباریک و نووک تیژە، دارێکی بەتەمەنە له لێواری زێ و زەوییه شێدارەکانی ناوچە گەرمەکان زۆر دەڕوێت، گەڵاکەی بەتەڕیش دەسووتێ، ڕەگەکە ی زۆر بەقوڵایی زەویدا دەچێتە خوار، باڵای (10-15) مەتر دەبێت. بێجگه له حوشتر ئاژەڵان حەز به خواردنی ناکەن.[1]
گەز Tamarix
لە کوردستاندا، لە نزیک کانیاو و بە چڕی لە کەناری ڕووباردا هەیە دار و دەوەنی بچووکن، لقەکانیان ورد و باریک و درێژن، گەڵاکان شێوە دەرزی یان پەڕپەڕی بچووکن، گوڵی زۆر و وردی هەیە، ئەگەر بە قەڵەم بچێندرێ چەندین قەدی لێ دەبێتەوە، بەڵام ئەگەر بە تۆو بێت تەنیا یەک قەدی دەبێت ئەم جۆرە زوو گەشە دەکات و بەرگەی وشکی و شۆرەکات دەگرێت ئەم جۆرە لە عێراق و کوردستان ڕەسەنە، زیاد کردنی بە شێوەیەکی سروشتی بە تۆو زیاد دەکرێت، لە نەمامگەشدا بە قەڵەم زیاد دەکرێت.[2]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 519 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!