دوالیپا هونەرمەندی ناسراوی بەریتانیایی لە پەیامێکدا وتوویەتی کە هەواڵێکی زۆرمان لەسەر مەرگی تراژیکی #ژینا ئەمینی# پێ گەیشتووە و ژینا لە کاتی مەرگیدا لەلایەن پۆلیسەوە بەڕواڵەت بەهۆی لەژێرپێنانی یاسای حیجاب دەسبەسەر کرابوو.
ناوبراو لە درێژەدا دەڵێت: ''ئێمە وێنەی ژنانێک دەبینین کە لە شەقامەکاندا بە بڕینی پرچی خۆیان و سووتاندنی لەچکەکانیان ناڕەزایەتی دەردەبڕن، یەکێک لە بەهێزترین و ئیلهامبەخشترین شتەکان بووە کە لە ماوەی ساڵانێکی زۆردا چاوم پێی کەوتووە و یەکێک لە هاندەرە گەورەکانم مافی ژنە کە ئێمە هەوڵ دەدەین لە پادکەستدا دەری بخەین و بینینی بوێری ئەو ژن و پیاوانەی کە پشتیوانییان لێ دەکەن و بە ڕیسکێکی زۆر گەورەوە دەنگ هەڵدێنن، سەرسامکەرە''.
ئەو هونەرمەندە لە کۆتایی پەیامەکەدا دەڵێ: ''دەزانم هەنووکە دەستپێڕاگەیشتن بە ئینتێرنێت لە ئێراندا ئەستەمە بەڵام ڕوو لە هەموو خەڵکی ئێران دەکەین و دەڵێین ئێمە دەتانبینین، ئێمە دەتانبیسین و لە هاوپەیوەندی لەگەڵ ئێوەدا دەمێنینەوە، بەرخودانی ئێوە وەبیرمان دێنێتەوە کە پێویستە ئازادی هەمیشە خەباتی بۆ بکرێت و ڕوونە کە قەت نابێ پێشێل بکرێت''.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,971 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!