لە نووسراوێکی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، کە واژووی #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بەسەرەوەیە هاتووە (دوا بە دوای فەرمانمان ژمارە (6779) لە پێناو بەرجەستەکردنی دادپەروەی و یەکسانی لە مامەڵەکردن بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە بڕیارمان دا).
لە نووسراوە فەرمییەکەدا ئاماژە دراوە بە “قەرەبووکردنەوەی تەنیا ئەو (641) جووتیارەی کە زەوی کشتوکاڵییان لە بەردەستە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین لە بەرامبەر هەر (2) دۆنم یەک پارچە زەوی نیشتەجێیان بە ڕووبەری (200م) پێبدرێت، کە پێشتر بەپێی نووسراوەکانی ئەم سەرۆکایەتییە ژمارە (3609) لە10ی4ی2008 و (8092) لە 33ی7ی2008 کە ڕێککارەکانی قەرەبووکردنەوەیان بۆ ئەنجام دراوە بەڵام مامەڵەکانیان ڕاگیراوە بەمەبەستی کۆتایی هێنان بە کێشەی قەرەبووی ناوبراوە”. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,988 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!