سەرۆکی پەرلەمان و چەند ئافرەتێک داوای پۆستی مەکتەبی سیاسی دەکەن
لە دوای هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ژمارەیەک ئافرەت داوای بوون بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی یەکێک لەو کەسانەش سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانە.
لە دوای هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆیی یەکێتیی و زیادکردنی ژمارەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و پێدانی لەسەدا 25ی پۆستەکان بە ئافرەتان ژمارەیەک ئافرەت لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی داوایان کردووە بکرێن بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و داوای فەڕمییان بەرزکردۆتەوە.
یەکێک له و کەسانەی کە ئه و داوایەی بەرزکردۆتەوە بریتییە لە #ڕێواز فایەق#، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و #تەلار لەتیف#، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی.
لە نێو ژنانی سەرکردایەتی یەکێتیی ململانێ و ناکۆکی زۆر هەیە بۆ بوون بە ئەندامی مەکتەبی سياسی. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 970 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!