لە ئەستەمبوڵەوە هەڵسام، لە خەودا بووم هەتا ئێرە
لە سەیری (فی المنام) دا بووم کە چاوم کردەوە لێرە
حەیاتێکی ترم دی، خزم و خوێشان دەورەیان دابووم
سەر لە نوێ هاتمەوە دنیا بە ڕۆح وەک تولفی ساوا بووم
ئەمە دوو ڕۆژە جەژنی ڕۆحمە، دەنگی وەتەن دەبیەم
خودا دیداری ئێوەیشم نسیب کا زۆر ئەبینێ پێم
هەواڵی ئێوە چۆنە؟ بێمەوە؟ یا ئێوە دێنە لام؟
نەسیب ئەیزانێ، چەند ڕۆژێکی تر مەعلوم ئەبێ ئەنجام [1]
#دیوانی پیرەمێردی نەمر#
#پیرەمێرد#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 488 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!