پیاوی قۆنەرە..!
#توانا ئەمین#
شڵەژاو و ڕوخاو و وێران، نزم و کەچ و کلاغ و نەوی، خاڵیی لە هەر ڕێز و ئەتەکێتێک، بەیانی تا ئێوارە بە هەزار پەیجی فەیک خەریکی لێدانە نەک لە سیاسییەکان بەڵکوو لەو نووسەر و ڕۆژنامەنووسانەی ڕەخنەیان لێ گرتووە، بوختانیان بۆ هەڵدەبەستێ، کەسایەتییان لە کەدار دەکات، لە بینای کەناڵی Nrt2 دا ستافێکی کامل ئەم پەیجە فەیکانەی بەڕێوەدەبات، کە مووچەی هیچ یەکێکیان لە 800 هەزار دینار کەمتر نییە، کە چی هاتووە دەڵێ ئەخلاقی ئێمە نییە لە پەیجی فەیکەوە جوێن بەکەس بدەین!!!!
کابرایەکی ساختە، بازرگانێکی فەیک 200000 دەنگیان بۆ نووسیوە کەچی 200 کەسی بۆ خۆپیشاندان پێ کۆناکرێتەوە، کەسێک کە ڕێگە بەخۆی دەدات بەو ژمارە کەمە پەرلەمانتارە پاک و ئازایانەی ئەم وڵاتە، کە ڕەخنە لەو دەگرن، بڵێ ئەوانە دایک و باوکی خۆیان نییە، ئێستا حەقە خەڵک لێی بپرسێ: بیرتە خۆت لە چ خێزانێکەوە هاتوویت.؟ [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,254 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!