لە ساڵی 1941دا بە ناوی (باڵانتەرانی)یەوە وتوویەتی
های گەرمای هاوین، های گەرمای هاوین
قرچەی تێ خستین بە تەوژم و تین
ڕەشەبا دیسان لێمان کەوتە قین
نە باغی هێشتین، نە گوڵ، نە پەرژین
هانامان بە تۆ خوای (ژیان) و (ژین)
(لدوس) ی ناوە لای تورک ڕەشەبا
لەگەڵ پەیدا بوو نەشئەی خەڵک ئەبا
تەختەقروسی وەک دێڵەبەبا
ئەسووڕێتەوە خەو و خوێن ئەبا
بە بۆنی پیس و بە خروو و گەزین
گوڵ و گوڵاڵە کەوتوونە پەستی
بلبل وادیارە ماری خار گەستی
نە ناڵەی دیارە، نە سەدای هەستی
ڕێی ڕاوەماسیش مەرەزە بەستی
وەرن بە شینی بەهار تێر بگرین [1]
#دیوانی پیرەمێردی نەمر#
#پیرەمێرد#