مانگی نیسان مانگی گوڵانە
ڕۆژێک بۆ سەیری تەیارەخانە
ئەجەل بردمیە سەر ڕێی ئەو جوانە
بۆمبای نێو نیگا درا لە جەرگم
شەهیدم، کفن مەکەن بە بەرگم
وتم: هەر منم کوشتەی ئەو چاوە
ڕوانیم لاڵ و پاڵ زۆرن لەو ناوە
قۆچی قوربانین، جەژنی قوربانە
ئەو دەشتە بووە بە قەسابخانە
نیسانی ساڵی 1932 [1]
#دیوانی پیرەمێردی نەمر#
#پیرەمێرد#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 321 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!