#لاهور شێخ جەنگی# هاوسەرۆکی پێشووی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، بە نیازی دروستکردنی جووڵانەوەیەکی سیاسی نوێیە و بۆ ئەوەش ڕاوێژ لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان دەکات.
لە دوایین سەردانی لاهور شێخ جەنگی بۆ بەریتانیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە، خواستی ئەوەی نیشانداوە کە بەنیازە جووڵانەوەیەکی سیاسی نوێ دروستبکات.
لاهور شێخ جەنگی لە گفتوگۆکانی جەختی کردووەتەوە کە جووڵانەوەیەک بۆ دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و ئێراقیش گرنگە، بۆیە ئەو بەنیازی هەنگاوێکی لەو شێوەیەیە.
لاهور شێخ جەنگی، چ لە بەریتانیا و چ لە میانی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی هاوپەیمانان، وردەکاری ئەوەی خستووەتەڕوو کە دەیەوێت بەشدار بێت لە پڕۆسەی سیاسی هەرێم. ئەویش لە ڕێگەی دامەزراندنی جووڵانەوەیەکی نوێ. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 841 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!