شارەدێی کوڕانی لە دابەشکاریی کارگێڕیی ئێراندا، یەکێکە لەو سێ شارەدێیەی ناوچەی کوڕانی لە شارستانی بیجاڕ، لە پارێزگای کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ناوەندی ئەم گوندەوارە گوندی یاسووکەندە.[1]
دوو بۆچوون هەیە بۆ ناونانی ئەم گوندەوارە:
لە ڕۆژاوای شارەدێی یاسووکەنددا کە ناوەندی ئەم شارەدێیە، کانیاوێک هەیە پێیدەڵێن (کوڕان بولاغی) واتای (کانی ئاوزۆر) کەوا دەڵێن ناوی ئەم شارەدێیە لەوەوە وەرگیراوە.
کوڕ لە زمانی کوردیدا واتای پیاوی ئازا و کۆڵنەدەر و خۆبووردە وەک دەڵێن (کوڕانە)، جاچۆن ئەم مەڵبەندە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لە بنەچەدا شوێنی کوردان بووە و لە شەڕ و بەربەرەکانی لەگەڵ داگیرکەران و زۆروێژان، کۆڵنەدەر و ڕاوەستاو بوون ئەم شوێنەیان ناو ناوە کوڕانی.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 69 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!